دەبێت لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست تێکۆشان گەورە بکرێت  

کەجەکە لەبارەی کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەیەکی کورد لە قۆنیا رایگەیاند، “دەبێت لە هەموو شوێنێکدا خۆتان بە رێکخستن بکەن، لە دژی هاوپەیمانیی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەى فاشیست تێکۆشان گەورە بکرێت“.

 

کەجەکە لەبارەی کۆمەڵکوژکردنی بنەماڵەیەکی کورد لە قۆنیا رایگەیاند، “دەبێت لە هەموو شوێنێکدا خۆتان بە رێکخستن بکەن، لە دژی هاوپەیمانیی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەى فاشیست تێکۆشان گەورە بکرێت. دەبێت خۆ رێکخستنکردن و خۆپاراستن بۆ هەموو کوردان ببێتە تێکۆشانی هەبوون“.

 

هاوسەرۆکایەتیی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی کۆمەڵکوژیی قۆنیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

کەجەکە رایگەیاند، “دوژمنایەتیی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر کوردان و سیاسەتی جیاکاریکردنی کۆمەڵگە بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠٢١دا و هێرشەکانیان بۆ سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان زیاتر بوون. دەسەڵاتی ئاکەپە / مەهەپە، هەدەپە و هێزە دیموکراسییەکان و کوردان بە دوژمنی ناوخۆیی دەزانن و کار بۆ ئەوە دەکەن بکرێنە ئامانجی ئەو هێزانەى عەقڵییەتی فاشیستییان هەیە. لە ئەنجامی ئەوەدا هێرش بۆ سەر گەلی کورد و ئەوانەى دەنگیان بە هەدەپە داوە زیاتر بووە. بێ شک و گومان بەرپرسیارانی ئەو هێرشانە ئەردۆغان و باخچەلین. هەر خۆی دەوڵەت باخچەلی بۆ دەنیز پۆیراز وتبووی، ئەوانە چاوساغ و رێنیشاندەری پەکەکەن. بەو لێدوانە رەوایی بەو کوشتنە دابوو و وەک حەق و رەوا نیشانی دابوو. هەروەها تەیب ئەردۆغان لە هەموو دەرفەتێکدا دەڵێت، ئەمانە رۆژی باشن، ئێوە شتی زۆر زیاتر و نوێ دەبینن، بەو لێدوانانەى هانی ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەدات.

 

ئەو کۆمەڵکوژییە بەرامبەر ئەو بنەماڵە کوردە بەهۆی ناسنامە نەتەوەییەکەیانەوە ئەنجامدراوە

 

کەجەکە لە راگەیاندراوەکەدا سەرنجی خستووەتە سەر ئەم بابەتانە:

 

لە ئەنجامی سیاسەتی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە / مەهەپە، لە قۆنیا هەموو ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد کۆمەڵکوژکران و ماڵەکەشیان ئاگرتێبەردا و هەوڵیاندا تەرمەکانیش بسوتێنن. ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە، لەبەر ئەوەى ئەوان بنەماڵەیەکی کورد بوون و بەهۆی ئەوەى دەستبەرداری ناسنامەى کوردبوونیان نەبوون بەرامبەریان ئەنجامدراوە. ئەوە بە کوردان دەڵێن، یان ئەوەتا ئێوە دەبێت دەست لە ناسنامەى خۆتان هەڵگرن، یان چارەنووستان کوشتن دەبێت. رەتکردنەوەى ناسنامەى کورد و نکۆڵیکردن لە کورد، هۆکاری ئەنجامدانی ئەو کۆمەڵکوژییەیە. لە تورکیا راستییەکی وەها هەیە، کە قسەکردن بە کوردی تاوانە. لەبەر ئەوەش دەیانەوێت بە تواندنەوە و پاکتاوکردن و سڕینەوەى هەمەلایەنە کورد لە ناو ببەن، ناسنامەى کوردی پاکتاو بکەن، بۆ ئەوەش سیاسەتێکی سیستماتیک و بە بەرنامە بۆ دانراو بەڕێوەدەچێت. ئەو سیاسەتە بە شێوەی فیزیکی لە ناو ئابووری، کۆمەڵگە و رۆشنبیریدا بە شێوەی کرداری بەڕێوەدەچێت. کۆمەڵکوژکردنەکانیش بۆ ئەوەیە لە رووی دەروونییەوە کۆمەڵگە ئامادە و لەبار بکەن. کۆمەڵکوژییەکان لەبەر هۆکاری تاکە کەسی و جیاواز نییە، بەڵکو لە چوارچێوەی خواست و ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا ئەو کۆمەڵکوژییانە روودەدەن.

 

ئەوانەى کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە، پێشتریش هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنەماڵەیە و بە قورسی برینداریان کردبوون. لە بریی ئەوەى هێرشکارەکان دەستگیر و زیندانی بکرێن، ئازاد کران. ئەو گروپە فاشیستە ئازاد کران و ئەو هێرشەى لە نیوەدا مابوویەوە تەواویان کرد و ٧ کوردیان بەشێوەیەکی دڕندانە کۆمەڵکوژکرد. ئازادکردنی ئەو هێرشبەرانە، کە هێرش دەکەنە سەر کوردان، هاندانە بۆ ئەوەى کوردان کۆمەڵکوژ بکەن.

 

راگەیاندنەکانی فاشیست بە ئەندازەى حکومەت لەو کۆمەڵکوژییە بەرپرسیارن

 

چەند رۆژ لەوە پێش لە قۆنیا هێرش کرایە سەر بنەماڵەیەکی تری کورد و کوردێک بە ناوی حەکیم داڵ لەو هێرشەدا کوژرابوو. لە دژی ئەو هێرشە بۆ سەر کوردان کۆمەڵە و رێکخراوەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ و پارێزەران لە کوردستان ناڕەزایەتییان نیشاندابوو و داوایان لە حکومەت و داواکاری گشتی کردبوو ئەرکی خۆیان بەجێبهێنن، رۆژنامەى یەنی شەفەق، کە زوڕنا ژەنی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەیە نووسیبووی، “رێکخراوەکانی قەندیل” و بەو شێوەیە ئەو رێکخراوانەى کردبووە ئامانج. لە کۆمەڵکوژیی قۆنیادا راگەیاندنە فاشیستییەکان، کە رای گشتی ئامادە دەکەن، بە ئەندازەی حکومەت بەرپرسیارن. ئەو راگەیاندنانە بە بەردەوامی کوردان، کەمە نەتەوەیە جیاجیاکان، بڕوا و ئایینە جیاجیاکان و ئەو کەسانەی جیا بیر دەکەنەوە دەکەنە ئامانج و تاوانی نفرەت و رقلێبوونیان بەرامبەر بڵاودەکەنەوە و هانی ئەو جۆرە کۆمەڵکوژییانە دەدەن. فاشیستەکانیش بەو رق و نفرەتەوە لە هەموو شوێنێکدا هێرش دەکەنە سەر کوردان و دەیانکوژن.

 

پێوانی دیموکراسی لە دژی ئەو هێرشانە پشتیوانیکردن و خاوەنداریکردنە لە کوردان

 

دەبێت هەموو هێزە دیمکراسییەکان ئەو راستییە ببینن، لە دژی دەسەڵاتێک، کە بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژیانەیە و لە دژی ئەو راگەیاندنە فاشیستییانە هەڵوێستی خۆیان بخەنەڕوو. ئیدی لە تورکیا پێوەری دیموکراسی بۆ دژایەتیکردنی ئەو هێرشانە پشتیوانیکردنە لە کوردان. پشتیوانیکردن لە کوردانیش قبوڵکردنی زمان، ناسنامە، ئازادیی کولتوریی کوردانە و قبوڵکردنی ئەوانەیە بە مسۆگەرکردنی دەستووری. تاوەکو هەبوون، زمان، ناسنامە و کولتوری کورد ئازاد نەبێت ئەو کۆمەڵکوژییانە کۆتاییان پێ نایەت. ئەوانەى دەیانەوێت ئەو کۆمەڵکوژییانە کۆتاییان پێ بێت دەبێت هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژییانە نەهێڵێن. لەبەر ئەوەش دەبێت لە ناخی دڵەوە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە بوەستنەوە و پشتیوانی لەو هەنگاوانە بکەن، کە بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی کورد هەڵدەگیرێن

 

دەبێت بە دەیان هەزار کەس بڕژێنە سەر شەقامەکان و بڵێن، ئێمە هەموومان کوردین

 

 بێگومان یەکەم شت، کە دەبێت ئەنجام بدرێت ئەوەیە، کە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژیانە، هیزە دیموکراسییەکان، گەلانی تورکیا، مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان و دادپەروەرەکان لەگەڵ یەک کۆببنەوە و لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە هەڵوێستێکی هاوبەش نیشان بدەن. دەیان هەزار مرۆڤ دەبێت بڕژێنە سەر شەقامەکان و بڵێن، ئێمە هەموومان کوردین، ئێمە هەموومان عەلەویین. هەر خۆی تاوەکو ئەو دوو کێشە سەرەکییە لە رێگەى دیموکراتیکەوە چارەسەر نەکرێن هیچ کێشەکەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری چارەسەر نابن. لەبەر ئەوەش لە دژی ئەو هێرشانە دەبێت هەموو هێزە دیموکراسییەکان، مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان، دادپەروەرەکان و بە ئەخلاقەکان لەگەڵ کورداندا بڕژێنە سەر شەقامەکان.

 

دەبێت کورد لەوە ئاگادار بێت، کە ئەو هێرشانە لەبەر چی ئەنجامدراون و لە هەموو شوێنێکدا خۆیان بە رێکخستن بکەن. دەبێت ئەو خۆ رێکخستنەیان لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکاندا بکەن بە هاوپەیمانی تێکۆشان لە دژی فاشیزم و لە دژی ئەو هێرشانە بوەستنەوە. وەک پێشتریش وتبوومان، دەبێت نەبنە بەرخی بەر چەقۆ. بۆ ئەوەش دەبێت مرۆڤ لە هەموو شوێنێکدا رێکخستنی خۆی دروست بکات و لە دژی فاشیزمی پاکتاوکاری ئاکەپە – مەهەپە تێکۆشان گەش بکات. گەلی کورد بە تێکۆشانی دەیان ساڵە و بە بیروباوەڕی خۆی دەتوانێت ئەوە بکات. لەو رووەوە رێکخستن و خۆپاراستن بووەتە تێکۆشانی بوونەوەری و هەبوون بۆ هەموو گەلی کورد”.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *