له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
خاتونێك به مایكێكه‌وه كه له سه‌ری نوسراوه ژیان ، ده‌یه‌وێت خه‌ڵك له سه‌ر روداوه‌كانی دوای هه‌شتی ته‌موزی سلێمانی رای خۆی بڵێت كه‌چی كه‌س ڕای نیه ، مایكێك ژیانی له سه‌ر نوسراوه، به‌ڵام هیچ ژیان و بزاوتێك له وه‌ڵامه‌كاندا نابینی .
2
ئێمه‌و مانان و زۆری تر كه‌مێك خۆمان دور گرت له قسه كردن له‌و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانه خێرایه ، بیانوه‌كه‌ش ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه بووبێ ، كێشه‌كه كێشه‌ی ناوخۆی حزبێكه كه له دروست بونیه‌وه تا ئه‌مڕۆ بێكێشه نه‌بوه ، دوه‌میش ره‌نگه هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بووبێ له دۆخی ئاوادا نه‌یارانی بیر‌و بۆچونه‌كانت نه‌تخه‌نه تایه‌كی كێشه‌كه‌وه كه هه‌ڵبه‌ت ، له باشوری كوردستان هه‌میشه ئه‌مه باوه .
3
وه‌ڵامه‌كان سه‌یرن
یه‌كێك ده‌ڵێت ” قه‌ناعه‌تت بێ زمانم قورسه ناتوانم قسه بكه‌م ، یه‌كێ تر ئێمه كاسبین ته‌داخولی سیاسه‌ت ناكه‌ین ، یه‌كێ تر هیچ قسه‌یه‌كم نیه ،یه‌كێ تر ببوره ناتوانم قسه بكه‌م ، گه‌نجێك ده‌ڵێت “توخوا لایبه”ئه‌مه به‌شێكه له وه‌ڵامی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه ، سه‌یره سلێمانی به‌و جۆره‌یه كه خه‌ڵك خۆی لێبێبه‌ری بكات و بڵێ خه‌ڵكی ئێره نیم ، یان به باشی قسه بكات و بڵێ زمانم گیره .
4
گرته ڤیدۆییه‌كه مرۆڤ توشی شۆك ده‌كات ، نه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌س قسه ناكات ، له به‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی بۆ قسه كردن ، بۆ گۆڕانكاری دروست بوو نه‌ك بۆ بێده‌نگی ، بابانه‌كان بۆ ئه‌وه شاریان بونیاد نا قسه‌و بزاوت و جم و جۆڵی سیاسی تیا بێت نه‌ك بێده‌نگی ، خۆ نالی نه‌یوت هیچ ناڵێم ئه‌و وتی :
فارس و كورد‌و عه‌ره‌بم هه‌رسێ به ده‌فته‌ر گرتوه .
5
لاهوری شێخ جه‌نگی تاڵه‌بانی و پاڤێل تاڵه‌بانی ، چۆن ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ چی بكه‌ن ، بابه‌تێكه‌و بێده‌نگی شار‌و ترسی قسه كردن بابه‌تێكی تر ، من پێم وانیه خه‌ونی مام جه‌لال قسه نه‌كردنی خه‌ڵك بوبێت ، ئه‌و ده‌یوست خه‌ڵك قسه‌ی هه‌بێت ، لانی كه‌م له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ئێمه به بینینی راگه‌یشتین ، سه‌گوه‌ڕه‌كه‌ی موكری گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه كه تاڵه‌بانی رقی له بێده‌نگی و بێده‌نگكردن بووه .
6
نه‌پێش روداوه‌كانی هه‌شتی ته‌موز سلێمانی دور بوه له ده‌ردو به‌ڵا نه‌دوای روداوه‌كانیش واده‌بێت ، سیاسی هه‌میشه مژده‌ی به هه‌شتی پێیه ،به‌ڵام هه‌رگیز به‌هه‌شته‌كه به دیناهێنێ ، هه‌رچۆنێكه پێویسته گره‌نتی قسه كردن بگێڕینه‌وه بۆ سلێمانی ، سلێمانی ده‌بێت نیشتمان بێت نه‌ك دۆزه‌خی نیشتمان .
7
من هیوادارم نزیكه‌كانی پاڤێڵ و لاهور ئه‌و گرته ڤیدیۆیه نیشانی ئه‌وان بده‌ن و پرسیاری ئه‌وه‌شیان لێبكه‌ن ، بزانن له شه‌شی ره‌شی ئه‌یلولی 1930ه‌وه تا ئه‌مڕۆ شار به‌و جۆره زمانی گیر بووه .
ئاخر شار هه‌مو شتێكی پێداون ، سه‌روه‌ت و سامان و ده‌سه‌ڵات و پاره‌و هێزو هه‌موو شت له‌وه زیاتر چیتان لێی ده‌وێت .