یەک لەشکر لە شرۆڤەکارانی کورد ھەڵسەنگاندن دەکەن بۆ ئەوەی ئاخۆ دۆخی ئەفغانستان لە عێراق ڕوودەدات، ؟

تارا حسێن

گریمان ڕودەدات؟ تۆ ئامادەکاریت چیە؟ پلانت چیە؟

سەیر لەوەدا نیە کە ئەو ئەگەرە تاوتوێ بکەیت، سەیر لەوەدایە شەنگالێک کە جینۆساید کرا بە دەستی داعش و پیلان و ھاوکاری تورکیا، ئێستاش لێی ناگەڕێن و ئەمڕۆ لە ناو خەڵکی سڤیل و ناوەندی بازاڕدا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی و ھاوکاری سیخوڕی کوردی بۆردومانی دەکات و کۆمەڵکوژی دەکات!!
سەیر ئەوەیە شەنگال نزیکترە یان کابوڵ
ئایا بۆ تۆ،! لە ھەولێر لە سلێمانی دۆخ و سیناریۆی شەنگال نزیکترە دوبارە ببێتەوە یان کابوڵ؟
ئەی بۆ ھەڵوێستێک نیشان نادەیت؟؟
پێم وایە کابول نزیکی پێنجوێن یان کەلار یان دھۆک بوایە ئەو خەڵکەی خۆمان ھێندەی شرۆڤە نەدەکرد،
ھاوڕێیان ڕۆشنبیران، وڵاتپارێزان وەرن با بە مەیدانی دژی ھێرشی سەر شەنگال ھەڵوێستێک نیشان بدەین، دۆخی شەنگال نمونەیەکی بچوککراوەی
(کوردستان- عێراق- ڕۆژھەڵاتی ناوینە)
چارەنوسی شەنگال چارەی ھەر ھەمومانە، لە دەرفەتێکا ئەو مەبەستە باشتر ڕوندەکەمەوە

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *