سوپای تورکیا ترسناکتریین و قەدەغە کراوتریین جۆری چەک، لە خاکی هەرێمی کورستان بەکار ئەهێنێت، لەم باریەوە هه*په*گه ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا رۆژی ٢٨ی حوزه‌یران به بۆمبی ئه‌تۆمیی تاكتیكیی هێرشی كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ و گەریلایەک شه‌هید بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: “سوپای توركی داگیركه‌ر، كه ڕۆژانه به سه‌دان جار له زه‌وی و ئاسمانه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، ناتوانێت بگاته ئه‌نجام. به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی گه‌ریلا، به‌ڵام به ئامانجه‌كه‌ی نه‌گه‌یشت. ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ناجوانمێرانه تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامدا و له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا له زاپ به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی هێرشی كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕوویدا و هاوڕێمان شه‌ڕزان ماوا شه‌هید بوو. ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی تا ئێستاش به‌رده‌وامه”.
هه‌په‌گه له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌کانی دەوڵەتی تورکیا ئه‌م زانیارییانه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه: “له هه‌رێمی زاپ سوپای داگیركه‌ر، كه نه‌یتوانی له‌به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا بگاته ئه‌نجام، جارێكی دیكه به‌رامبه‌ر تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی به‌كارهێنا. له 28ی حوزه‌یران بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكیی له به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕمان له گۆڕه‌پانی به‌رخۆدانی سیدا به‌كارهێنا و له ئه‌نجامدا هاوڕێكه‌مان (شه‌ڕزان ماوا) شه‌هید بوو”.
بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی: کڵاوەیەکی بچوکی ئەتۆمیی لەسەر جێگیرکراوە و هێزێکی گەورەی هەیە، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی بۆ لەناوبردنی ئامانجە تایبەتەکان دروستکراوە بەبێ ئەوەی تەواوی ناوچەکە تێکبدات.
بۆمبەکە لەتوانایدایە لانیکەم ٥٠٠ کیلۆمەتر لەسەر وشکانی ببڕێت و بەئاڕاستەی دەریاو ئاسمانیشدا لەتوانایدایە ٦٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت. بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکیی لەرووی هێزەوە دووجۆرە، جۆری یەکەم هێندەی ئەوچەکە بەهێزە کە لەلایەن ئەمریکاوە درا لە هێرۆ شیمای ژاپۆن، جۆرەکەی دیکەشیان هێزەکەی هەمان هێندەی هێزی گولە تۆپێکی گەورە دەبێ. ئەشێت هێزی وێرانکەری بچووکتریین بۆمی ئەتۆمی تاکتیکیی بگاتە یەک تەن کە یەکسانە بە هەزار تەن توێنتی.
هەتا ئێتسا دەیان جار لەلایەن سوپای تورکیاوە، بمبی ئەتۆمی تاکتیکیی بەکارهاتووە، کە بەگوێرەی قانوونی نێوەدەوڵەتیی بەکاهێانی قەدەغەیە.