بەیاننامەی کۆتایی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی لەسەر واقیعی پێکهاتەکانی عێراق و ناسنامەی نیشتمانیی و گەرەنتی دەستووریی:
* بەناونیشانی (عێراق، پێکهاتەکان-ناسنامەی نیشتمانیی و گەرەنتی دەستووریی)، یەکەم کۆنفرانسی زانستیی ڕۆژی شەممە، یەکەمی حوزەیرانی 2024 لە بەغداد بەڕێوەچوو، بە سپۆنسەری چوار ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی: سەنتەری ئەلنەخیل بۆ نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگە و بنیاتنانی ئاشتیی، ئاشتیی ڕێکخراوی وڵات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق و سەنتەری بەغداد بۆ گەشەپێدانی یاسایی و ئابووریی، ڕێکخراوی ڕۆڵەکانی شنگال مرۆیی.
* کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی ژمارەیەک توێژەری بە ئەزموون و لە چوارچێوەی چوار میحوەری: میحوەری مێژوویی، میحوەری یاسایی، میحوەری ژنان، میحوەری سیاسیی و ئابووریی و کولتووریی بەڕێوەچوو. بەشداربووان بەشدارییان لە دانیشتنێکی گفتوگۆی کراوەدا کرد کە گفتوگۆی قووڵی شانزە توێژینەوەی گرتەوە کە باسیان لە:
* پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەسەندن • کەمینەکان و ئاڵگاریی ئاسایشی نەتەوەیی، بەشداری سیاسیی کەمینەکان و ڕۆڵیان لە بڕیاردان • کورد وەک مۆدێل، • کاکەیی (ناسنامە و ئاڵناگریی) • ئازارەکانی کوردی فەیلی • عێراقی پێکهاتەکان، پێکهاتەی ئاشووریی وەک مۆدێلێک • واقیعی مافەکانی کەمینەکان لە عێراق • ژنان و ڕۆڵی ئەوان لە کۆمەڵگادا • هەڵمەتەکانی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان لە نێوان ڕابردوو و ئێستادا • تورکمانەکان نەتەوەن نەک کەمینە، و قووڵایی کولتووریی… بنەمای شوناسێکی هەمەلایەنە بۆ پێکهاتەکانی گەلی عێراق • گەرەنتی دەستووریی بۆ پێکهاتەکانی عێراق • میدیا و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیی و نیشتمانیی • مەزهەبی شەبەک لە نێوان ڕابردوو و ئێستا • ڕۆڵی گوتاری ئایینیی لە بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی.
* کۆنفرانسەکە گفتوگۆی بەرفراوانی بهخۆیهوه بینی کە بە ڕۆحی کراوەیی دیالۆگی و گەڕان بەدوای بەها هاوبەشەکان و بەردەوامییدان به فرهیی پێداویستییەکانی پاراستنی شوناسی نەتەوەیی گشتیی و پێشخستنی کولتووری هەمەچهشنیی و دوورکەوتنەوە لە پارچەبوون و خۆبهدوورگرتن و نائامادهیی هزریی.
هەروەها توێژەران ئهو دهرفهتییان قۆستهوه، بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی داتاکانی ئایینده کە مافی هەموو پێکهاتە عێراقییەکان بپارێزێت و بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە سەیری چارەنووسی هاوبەشی نیشتمانیی و زیندووکردنەوەی ئەو بینا شارستانییە بکات کە عێراقییەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی نهوهكانی پێشووهوه دامهزراوه .
* ئەو ئامانجانەی کە کۆنفرانس لەسەری بنیات نرا، لهو نموونه گفتوگۆیه بهرفراوانهی كه بهخۆیهوه بینی، جهختیان كردهوه لهسهر ئهو وتویژه بابهتیانهی كه دهبنه هۆی بەهێزکردنی کاریگەریی ننشتمانیی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان و پێشێل نەکردنی فرەچەشنیی، دوور لە کۆنەپەرستی نەتەوەیی و توندڕەوی ئایینیی و بۆ وەرگرتنی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکرات وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان، دیارترینیان پرسی ئازادیی ژن بە پێی دروشمی (ژن – ژیان – ئازادیی).
بهلای کۆنفرانسەکەوه گرنگیی گەیشتن بەوهی كه دهكرێت پێبوترێت ئاماژهیهكی دامەزرێنەر بۆ چەمکی نیشتمانیی شارستانیی کە پاراستنی ناسنامەی نشتمانیی لەسەر بنەمای هاوبەشی دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بانگەوازی لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارە عێراقیی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە ئەو وڵاتانە ناچار بکەن کە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن و فشاریان بخەنە سەر بۆ ئەوەی ئەو ناوچه عێراقییانە بەجێبهێڵن کە بە بیانووی ناڕاستهوه هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن. توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزکردن و پاراستنی ئێستا و داهاتووی عێراق لەسەر بنەما دیموکراسییەکان کە پێشبینی بەشداریی بەکۆمەڵ دەکەن لەگەڵ گەرەنتییەکی دەستووری نیشتمانیی، لە هەمان کاتدا پابەندبوون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان کە لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە و هەروەها ئامرازەکانی دیکە کە پەیوەندییان بە پاراستنی پێکهاتە مرۆییەکانەوە هەیە.
بەشداربووانی کۆنفرانسەکە گەیشتنە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ ئەوەی بخرێنە بەردەم لایەنە بەرپرسەکانی پرۆسەی سیاسیی و پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی نیشتمانیی کە ئەم ئاڕاستانه لەبەرچاو بگرێت بە شێوەیەک کە سیستمێكی سیاسیی مەدەنیی بێنێته ئاراوه كه به گەشەپێدانی مرۆیی بهردهوام و حوکمڕانیی دادپەروەرییهوه پابهند بێت، ههروهها دژ بوهستێتهوه بهرامبهر پەراوێزخستن و هەموو جۆرەکانی پشكپشكێنه ڕهت بكاتهوه و لێهاتووییە زانستییەکان پهرهپێبدات و ڕووبهڕووی ههموو جۆرهكانی گەندەڵیی ببێتهوه. بەم پێیە دەکرێت سەکۆیەک بۆ گەشەسەندنی سیاسیی مرۆیی لە عێراق دابمەزرێندرێت کە دیاردهی پشكپشكێنه و كولتووری كۆنتڕۆلكردن و دهستبهسهرداگرتن و گومان لهیهكتر كردن و متمانه نهبوون به یهكتر نههێڵێت.
لە کۆنفرانسەکەدا بڕیاردرا ئۆرگانێکی دامەزراوەیی پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆنفرانسەکە و کار لەسەر بەردەوامبوونی ئەو جۆرە کۆنفرانسە خولیانە بكرێت بۆ گەیشتن بە عێراقێکی یەکگرتوو و فیدراڵیی، کە ببێتە مۆدێلی دیموکراسیی لە ناوچەکەدا.
*بەشداربووانی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی
- بەغداد – 1ی حوزەیرانی 2024