پەکەکە و پارتی(کاڵکان و بەرزانی)

فایق محەمەد گوڵپی

لەم رۆژانەدا ئەندام پەرلەمانێکی پارتی و کەناڵەکانی راگەیاندی پارتی لە سۆسیاڵ میدیا، دوور لە ئاکار و ئادابی کۆمەڵایەتی، دژی دوران کاڵکانی ئەندامی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریەتی پەکەکە، هێڕشێکیان دەستپێکردوە، لەبەر ئەوەی دوران کالکان رەخنەی لە مەسعود بەرزانی گرتوە.
هەموکەس دەتوانێت رەخنە لە مەسعود بەرزانی بگرێت، هەمو کەسێکیش پارتی بێت یان بێلایەن بۆی هەیە داکۆکی لە مەسعود بەرزانی بکات و رەخنە لە دوران کاڵکان بگرێت، بەڵام هەر کەسێک مەسعود بەرزانی خۆشبوێت و بە سەرکردەی خۆی بزانێت، ئەگەر بەو شێوەیە داکۆکی لێبکات کە پێشەوا هەورامانی کردویەتی و پەیجی وشە نێت بلاویدەکاتەوە، ئەوە یەکەمجار بێحورمەتیکردنە بە مەسعود بەرزانی ئینجا بێحورمەتیکردنە بە دوران کاڵکان.
ئەو تاوانبارکردنەی کالكان لە لایەن پێشەوا هەورامانییەوە بێبنەمایە، کالکان یەکێک لەو تورکە دەگمەنانەیە کە داکۆکی لە کورد دەکات، بە بۆچون و کردەوەکانی ئەوەی سەلماندوە، دەبێت کورد رێزی لێبگرێت، نەک سوکایەتی پێبکات.
با پێشەوا پەلاماری ئەوانە بدات کە بە هەرێمی کوردستان دەڵین باکوری عێراق، با پێشەوە پەلاماری ئەوانە بدات کە لە پەرلەمانی تورکیا دەشریخێنن کوردستان وجودی نییە، با پەلاماری ئەوانە بدات کە لە کاتی هێڕشەکانی داعشدا بۆسەر مەخمور و هەولێر بەرگریان لە هەریمی کوردستان نەکرد..
لەو ساڵانەدا کە دۆستایەتی و تێکەلێم لەگەڵ هەڤالانی پ ک ک هەبوو، یەک لەو شتانەی بۆیانباسدەکردم ئەوەبوو کە لە کاتی شەڕی پ ک ک و پارتیدا، جارێکیان دوران کالکان فەرماندەی هێزدەبێ، کەمین دادەنێ، پیشمەرگەی پارتی لە کەمین نیزکدەبنەوە، بەڵام تەقەیان لێناکات و شەڕ ناکات، بەو هۆیەوە لێکۆڵێنەوەی لەگەڵ دەکرێ و پۆستەکەی لێوەردەگیرێتەوە و بۆ ماوەیەک لەبەرپرسیارێتی دووردەخرێتەوە. کە پرسیاریان لێکردوە بۆچی رێگەت نەدا گەریلاکان تەقە لە پێشەمەرگەکانی پارتی بکەن؟، لە وەڵامدا وتبووی ویژدانم رێگەی نەدام بە بڕیاری من چەند کوردێکی هەژار بکوژرێن و شەری براکوژێ قوڵتر ببێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *