ئیبراهیم محمەد
ئایدیۆلۆژیست ھەرکەسێک ،ڕێکخراوێک ؛حیزبێک ،گروپێک ،ئاینێک :ئاینزایەک ….ە کەنەگۆڕەو بڕوای بەگۆڕان نییە. ڕەخنەی قبوڵ نییەو ڕەخنەش ناگرێت . نوێ بوونەوە بەمردنی خۆی دەزانێت ،دۆگماتیزمە (چەق بەستووە). بەدەقێکەوە گرتی ھەر ئەوەیەو ھیچی تر. ئەو دەقە نەپێش دەخات نەگەشەی پێ دەدات نەگۆڕان قبوڵ دەکات .
پەروەردەی زھنی خۆی ناکات بەئاراستەی ھوشیاری و گەشەو پێشکەوتن و نوێ بوونەوە .
فەیلەسوف و بیرمەند ئۆجالان دەڵێت (خەریک بوو ئایدیۆلۆژیا بمانخنکێنێت خۆمان لێ ڕزگار کرد) ئۆجالان مەبەستی لە ئایدۆلۆژیای مارکسیزم لینیزیزمە.
بۆیە وەکو ئەلتەرناتیف پارادیگمای کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ،نەتەوەی دیموکراتی ژینگە دۆستی ئافراند لەزیندانی ئیمراڵی .گۆڕانی جەوھەری نوێ بوەنەوەی گرنگی لەبیری ئایدۆلۆژی خۆی و ڕێکخراوەکەی ئەنجام دا.
ھەڵگری ھەر ئایدیۆلۆژیایەک ،بڕوای بە گۆڕانی بەردەوام ،نوێ بونەوەی بەردەوام ڕەخنەو ڕەخنەدانی بەردەوام نەبێت .چەمکی دیموکراتی ڕاستەقینە ھەضم نەکات .دەبێتە ئایدیۆلۆژیست ، زیان بە کۆمەڵگە دەگەیەنێت .
ھەتا ئێستاش ئەوەی جیھان بەڕێوە دەبات ئایدۆلۆژیایە . بەڵام کۆمەڵگە کان بەھۆی ستەمی ئایدۆلۆژیا دۆگماو بەرژەوەند خوازو ھەژمونگەراکانەوە ئیتر خەریکە بێزار دەبن لێی .
بۆیە ھەندێک لەئایدۆلۆژیاکان بۆئەوەی تەمەنیان درێژ بکەن و بمێننەوە ھەندێ گۆڕانکاری دەکەن .بۆ نمونە سەرمایەداری چەمکی مۆدێرنە بۆپۆست مۆدێرن ،لیبرالیزم بۆ نیو لیبرالیزم دەگۆڕێت .یەعنی سەرمایەداری خۆی نوێ دەکاتەوە.بەڵام سەرەڕای ئەوەش جیھان لەناو گێژاوێکی قوڵدایە. چونکە گۆڕانەکانی شکلین نەک جەوھەری ،ھێزە دۆگما ئاینی و فیکریەکان .تەنانەت ھاوشێوەی سەرمایەداری ھەر بیر لە گۆڕانکاری و نوێ بوونەوە و چاکسازیش ناکەنەوە .ئەوانەیش کەبیریان کردبێتەوە لەڕەوتە ئاینی و فیکرە دۆگماکان و ھەوڵێکیان دابێت ؛لەناو براون بەدڕندانەترین شێوازی کوشتن .ابن سیناو ابن روشدو سوھرەوەردی مەنصوری حەلاج و …ھتد . نمونەی ناو مێژوون .
سەردەمی ستالین و ئێستای چین و کۆریای باکورو عێراقی صەدام و سوریای ئەسەدو بەشار، تورکیای سەردەمی فاشیزمی ئەتاتورک و ئەردۆگان ….ھتد . ئەمانە ھەموویان سیستمی سیاسی ئایدیۆلۆژیستن .دژن لەگەڵ ئازادی ،یەکسانی ،دادپەروەری ،دیموکراتی ،ژینگەدۆستی .
ھەوڵ و ئامانجی ئایدیۆلۆژیست بۆ ئەوەیە ھەموان وەک ئەو بیر بکەنەوە .کۆمەڵگە یەک ڕەنگ و یەک دەنگ و یەک ڕا ویەک بیر بێت. ڕای جیاوازو ھەمەڕەنگی تاوانە . مرۆڤی گوێڕایەڵ و مل کەچی بێ بیرکردنەوەی جیاوازی دەوێت. ھوشیاریەکی دەوێت خزمەت بەئایدیۆلۆژیاکەی ئەو بکات. لەدەرەوەی ئەوە ھوشیاری تاوانە .قسەی جیاوازو لەیەک نەچوو لەگەڵ بیری ئایدیۆلۆژیست مل پەڕاندنی لەسەرە. بەختیار عەلی ڕۆمان نوس لەکتێبی ئایدۆلۆژیست قسەیەکی گرنگ دەکات دەڵێت(ئایدیۆلۆژیست بۆئەو فاکتەرانە دەگەڕێت کەجیاوازی نێوان تاکەکان دەسڕێتەوەو شوناسیان یەک دەخات ).
واتە کۆمەڵگە (ھۆمۆژەن دەکات) وەک یەکی لێ دەکات. یەک دەنگی و یەک ڕەنگی دەئافرێنێت. ھەربۆیە ئۆجالان لەم بارەیەشەوە دەڵێت یەک ڕەنگی ھەژارییە ھەمەڕەنگی دەوڵەمەندییە. بۆچی وادەڵێت ؟ بۆ ئەوەی ڕێگا لەدکتاتۆریەت و تاک حیزبی بگرێت .
ئایدیۆلۆژیستەکانی ھەرێمی کوردستانیش ھەمیشە دەڵێن بەیەک دەنگی دەچینە بەغدا.بۆچی دەچن ؟بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان و بەدەستھێنانی کورسی و پارە . نەک بۆ بەرژەوەندی گشتی .
حیزب و کەسایەتی ئایدیۆلۆژیست . ھەرگیز و بەھیچ جۆرێک ،بیر لەبەرژەوەندی گشتی ناکەنەوە . تەنھا بیر دەکەنەوە لەڕێگاکانی ،مانەوەوپاراستنی دەسکەوتە ماددیەکانی و ھێشتنەوەی ھەژموونی خۆیان بەسەر کۆمەڵگە . داھێنەرن لەو بوارەدا.
کەواتە ئەلتەرناتیف چییە ؟ بەبۆچوو نی ئێمە ئەو تێزە فەلسەفیانە یە کە ئازادی تاک و کۆمەڵگە بەبنەما دەگرێت . دیموکراتی وکۆمەڵایەتی بوون ،ئابوری و پیشەسازی ژینگە دۆست بەبنەما دەگرێت . ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلان فەراھەم دەکات. سیاسەت و ئەخلاق ،فەلسەفەو دیموکراتی پێکەوە گرێ دەدات.