کەمال عومەر: ئامانجی دەوڵەتی تورکیا داگیرکاریی و ماڵوێرانییە

کەمال عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی تەڤگەر پرێس دەڵێ: ” ئامانجی دەوڵەتی تورکیا ئامانجێکی وێران کاریی ژینگەییە و دەیەوێت گەلی کورد بسڕێتەوە”.

تورکیا دەیەوێت چی ئامانجێک بەدی بهێنێ بە هێرش و داگیرکارییەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان؟

کەمال عومەر: ئامانجی دەوڵەتی تورکیا ئامانجێکی وێران کاریی ژینگەییە، ئامانجی وێران کردنە، دەیەوێت گەلی کورد بسڕێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە کۆمەڵگەی دیموکراتخوازان و خەڵکانی ئازادیخواز، هەروەها ئەندام پەرلەمانەکان، پێویستە ئەو هێرشانە دژی بوەستنەوە، لەبەر ئەوەی کە نەبێتە زیاتر وێران کردنی ژینگەی ناوچەکە و هەروەها ببێتە ئاشتیەکی سەرتاسەری بۆ گەلانی ناوچەکە، ئەگەر وابکرێت دەبێت دژی شەڕ و ماڵوێرانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بوەستینەوە.

چارەسەرە سیاسی و دیبلۆماسییەکان لە بەرانبەر هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیادا چیە؟

کەمال عومەر: هەتا ئێستا وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەکو ئەوەی ئەبیندرێت لە کوردستان هیچ پێشکەوتنێکی دیبلۆماسی نییە، زۆر بە داخەوە لە جیاتی ئەوەی کە کاری ئاشتیانە و پێکەوە ژیان بکرێت لە ناوچەکە دا، بوونەتە هاوکاری دەوڵەتی تورک بۆ جوڵاندنی هێز بەرەو مەتینا و ناوچەکانیتر، هەروەها لە ئاستی ناوچەکە ژینگە وێران کردنە، دار بڕینەوەیە، کیمیا بارانە و هەتا ئێستا وەک دیبلۆماسی و هەڵوێستی خەڵکیش بەو شێوەیە لە باشووری کوردستان دژی ئەو داگیرکاریانە بە داخەوە بەگوێرەی پێویست نەوەستاوینەتەوە.

هەروەها چێکی بکە

کاپوتۆ: دەبێت فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان زیاتر بڵاوبکرێتەوە

رۆژنامەنووس  و نووسەرێکی ئیتاڵیی باس لە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکات و رایگەیاند، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *