دەیان کەس بەشداری پرسەی شەهید شوکریانکرد

 

لەشاری سلێمانی پرسەی شەهید شوکری سەر حەد بەڕێوە چوو بە ئامادەبوونی دەیان کەس لە جین توێژەکانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی تر.

دەیان کەس بەشداری پرسەی  شەهید شوکریان کرد، یاسین  بولوت  ناسراو بە شوکری سەرحەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسیوە و لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـدا لە تورکیا دەستگیرکراوە و لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە دڕندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر  ناچەمێنێت، ساڵێ ١٩٩١ ئازاد دەکرێت و ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات، ماوەی ١٥ ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کردووە.

 

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداریی لە پرسەی شەهید شوکری سەرحەد-دا کرد و بەتوندیی ئیدانەی تاوانی تیرۆرکردنی شوکری سەرحەدی کرد.

لەمیانی بەشدارییکردنی لە پرسەکەدا، لاهور شێخ جەنگی بە میدیاکانی ڕاگەیاند:”ئەمەی ڕوویدا کارەساتێکی دڵتەزێن بوو، زۆر ناخۆش بوو، بە توندیی ئیدانەی دەکەین”.

لاهور شێخ جەنگی، وتیشی: سلێمانی لانەی ئارامیی و پەناگە بووە بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان، داوادەکەم دەزگا ئەمنییەکان ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە بەو کارە هەستاون و هیوادارین بە زوووترین کات لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە.

 

هەر لە پرسەکەدا، تێكۆشەری دێرینی باشووری كوردستان، مام ڕۆستەم، لەكاتی دانانی تاجە گوڵینە لە شوێنی شەهیدكردنی هەڤاڵ شوكری سەرحەوت وتی’ئەم وڵاتە میت و ئیتڵاعات بەڕێوەی دەبات و حكومەت بەڕێوەی نابات’، جەختیشی، لە ڕێكخستنی نێوماڵ كوردیی كردەوە.

هەڤاڵان و بەشداربوانی پرسەی شەهید شوكری سەرحەد، بەدەم وتنەوەی دروشی”شەهید نامرێت” و “بمرێ خیانەت”ەوە، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفایان، لە شوێنی شەهیدبوونی دانا.

لەساتی دانانی تاجەگوڵینە لە شوێنی شەهیدبوونی هەڤاڵ شوكری سەرحەد، مام ڕۆستەم، تێكۆشەری دێرینی باشووڕی كوردستان لە وتارێكدا قسەیەكی پێشووی ئەردۆغانی بەبیرهێنایەوە كە وتویەتی:”لە ئەفریقای باشوور ناوی دەوڵەتی كوردیی بێت من دژیم”، وتی: بەڵام بەداخەوە گورد لەوە تێناگات، بۆیە دەبێت ئێمە خۆمان نێوماڵی خۆمان ڕێكبخەینەوە، چیتر ڕێگەنەدەین دووژمنان خەڵكە  تێكۆشەرەكانمان شەهید بكات.

مام ڕۆستەم باسی لەوەشکرد: ئەم وڵاتە بووە بە پاشا گەردانیی و دەبێت هەموو حزبەكان ئاگایان لە خۆیان بێت، حاكم و دەوڵەت و حكومەتی تێدا نییە، حكومەت خەرێكی نەوت فرۆشتن و كاسپییە، بۆیە دەبێت هەموو كەسێك ئاگای لەخۆی بێت و بە تەمامەبن حكومەت تاوانباران دەستگیربكات، دەبێت خۆمان خۆمان بپارێزین.

ڕاشیگەیاند: دیارە ئێرە ئیتڵاعات و میت بەڕێوەی دەبات و حكومەت بەڕێوەی نابات، ڕاستە شتێك هەیە بەناوی حكومەت، بەڵام ناوەڕۆكی نییە.

لەكۆتاییدا، هیوای خواست چیتر كەسی وامان شەهید نەبێت و سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهید شوكری نارد.

شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، لە١٧/٩/٢٠٢١ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، تیرۆر کرا.

 

هەر لە شوێنی شەهیدکردنی یاسین بولوت(شوکری سەرحەد) چەندین وتارو وتەی تر پێشکەشکران.

 

 

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *