محمد عبداللە
دیاره رووداوه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌گه‌ر هه‌موویان نه‌بێت زۆرێكیان گرێدراوی یه‌كن، ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغانستانیش ده‌گوزه‌رێ ئه‌نجامه، ئه‌نجامی ململانێی جه‌مسه‌ره‌كانی گه‌وره‌هێزی جیهانی كه‌مێژویه‌كی هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌خێرایی ئاوڕێك له‌رابووردوو بده‌ینه‌وه، له‌سه‌ده‌ی رابووردوو دووبلۆكی سۆشیالیستی و سه‌رمایه‌داری كه‌دوو په‌یمانی وارشۆو ناتۆیان هه‌بوونزیكه‌ی نیوسه‌ده له‌ململانێدابوون، به‌ڵام كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیست بلۆكی سۆشیالیستی گۆڕانكاری له‌سیسته‌می خۆیدا كرد‌و وازی هێنا له‌نیزامی ئیشتراكی و له‌دروشمی (كرێكاران و گه‌لانی زۆرلێكراوی جیهان یه‌كگرن)، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت له‌داڕشتنی بنه‌ماكانی سیسته‌مێكی سۆشیالیستی كه‌م وكورتی هه‌یه‌و له‌پێشبڕكێشی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری كه‌هه‌موو سه‌رمایه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت به‌شی ته‌نها پێشبڕكێی ته‌نكنۆلۆژیای سه‌ربازی ده‌كرد، به‌ڵام سیسته‌می به‌رامبه‌ری خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێزتربوو به‌هۆی پاوانكردنی بڕێك له‌ئابوری هه‌ندێ له‌ووڵاتانی بن كۆنترۆڵی خۆیان، ئه‌وه‌ش وای كردبوو كۆمه‌ڵگه‌ی بن ده‌ستی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌توانێت ده‌سته‌به‌ری خواستی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكات.
له‌كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری و به‌تایبه‌تی امریكا ده‌ركی به‌گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌كرد هه‌ربۆیه به‌هاتنی بۆناوچه‌كانی كه‌نداوو به‌هێرشی سه‌رعێراق ده‌ستی پێكردو ویستی وه‌ك گه‌وره هێزی جیهان خۆی نمایش بكات، به‌وه‌ش هه‌م یه‌كێتی سۆڤیه‌ت توانای به‌رگری له‌عێراق نه‌بوو هه‌م بۆگه‌لی كوردیش ده‌ستكه‌وتی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌گه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له‌باشوری كوردستان له‌خاڵی لااوازیدا بوو، تاكو له‌ساڵی 2003 به‌ته‌واوی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسین كه‌وت.
ئامانجی امریكا وه‌ك خۆی ویستی به‌دی نه‌هات، چونكه هه‌م هێزی سه‌ربازی ڕوسیا به‌به‌هێزی مایه‌وه‌و هه‌م هێزی چین وه‌ك هێزێكی ئابوری گه‌وره ده‌ركه‌وت، هه‌ردوو هێزیش به‌دووشێوازی جودا له‌بازاڕیكردنی ووڵاتان ده‌گه‌ڕێن، به‌وه‌ش ئاسته‌نگی دروست بووبۆپڕۆژه‌كانی امریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌گه‌رچی باسی دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه باسێكی گه‌رم بوو به‌س گۆڕانكارییه‌كان واده‌رنه‌چوو، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی سوریا نه‌كه‌وت و ئه‌سه‌د له‌سه‌ر كورسی حوكم مایه‌وه‌وفشاره‌كانی امریكاش بۆسه‌ر ئێران ئه‌نجامێكی به‌رچاوی نه‌گرت.
ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بكه‌ین دوای هه‌ڵوه‌شانی په‌یمانی وارشۆی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ئیتر په‌یمانی ناتۆش ڕۆڵی نه‌ماو درز‌و قڵیش كه‌وته ناوڕیزه‌كانی و زۆركات باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ناتۆجێگه‌ی باس بوو، به‌تایبه‌تی تریش توركیای ئه‌ندامی ناتۆ په‌راوێزخراو هاوكاریه‌كانی ناتۆ‌و امریكا بۆتوركیا به‌ڕێژه‌ی 80% كه‌مكرایه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی توركیاش بۆگۆڕانكاری جێگه‌ی باس بوو، له‌مانگی ڕابووردوو له‌كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆدا له‌به‌لجیكا جارێكی تر به‌هێزكردنه‌وه‌ی ناتۆ هاته‌وه‌پێش، ئیتر گۆڕانكاری وجوڵه‌ی سیاسی و سه‌ربازیش فۆڕمی خۆی ده‌گۆڕێ، هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرنگی توركیاش وه‌ك گرنگی جیۆپۆله‌تیكی توركیا‌و وه‌ك ئه‌وه‌شی ده‌ست ئه‌دات بۆكارێكی به‌و ڕه‌نگه كه‌له‌سه‌ده‌ی ڕابووردوو وه‌ك سه‌ربازگه‌یه‌كی ناتۆ به‌رامبه‌ر وارشۆ ڕۆڵی پێ‌درابوو هاته‌وه‌پێش، ئالێره‌دا خاڵێكی گۆڕانكارییه‌كانی افغانستان خۆی نیشان ئه‌دات كه‌وه‌ك ده‌سته خوشكی توركیا تاڵیبان توركیای پی به‌هێزده‌كه‌ن، ئامانجێكیش له‌وه هه‌م دوورخسته‌نه‌وه‌ی توركیایه له‌كڕینی موشه‌كی (ئێس 400) وه‌ك امری واقیع، هه‌م دروستكردنی كێشه‌یه بۆ ڕوسیا ـ چین ـ ایرانیش له‌نێویدا. له‌بیرمان نه‌چێت له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابووردوو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌هه‌مان سیناریۆی امریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی له افغانستان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیوعی له‌و ووڵاته پێشخرا. ئاشكراشه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی و تاڵیبان له‌جه‌وهه‌ردا چ جیاوازیه‌كیان نییه، به‌ڵكو ته‌نها گۆڕانكارییه له‌نێوان دوو هێزی نزیك له امریكا.
شڕۆڤه‌كارنی سیاسی هه‌ندێ خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی امریكاو ئه‌گه‌ری هه‌نگاوی شێوه‌یه‌كی ئاوها له‌عێارق یان هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی له‌دونیای سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریدا هیچ شتێك موسته‌حیل نییه وڕووداوه‌كانی افغانستانیش ده‌ستپێكی گۆڕانكاری تره له‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له‌ئه‌فغانستان ڕوویدا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ڕووبداته‌وه، چونكه به‌دیلی ده‌سه‌ڵاتی عێراق وهه‌رێمی كوردستان هێزیكی به‌و ره‌نگه‌ی تاڵیبان بوونی نییه،
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پێدا جارێكی تر ڕۆڵ به‌توركیا ئه‌درێت، له‌لایه‌كیش كوردستان به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ئامانجی چوارده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ن كه‌بۆئه‌وه‌ی ستاتۆكانیان بمێنێ ئاماده‌ی هه‌موو سازشێكن بۆهێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، جوڵه‌ی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی سه‌رمایه‌داریش ئاماژه‌ن بۆ جه‌نگێكی گه‌وره كه‌هاوشێوه‌ی جه‌نگێ یه‌كه‌می جیهانییه، ڕۆڵ و پێگه‌ی كوردیش هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ڵام نه‌بۆته هێزێكی وه‌ك خۆی، چونكه تاكو ئێستا هه‌ندێ هێزی كوردی وه‌ك ڕه‌نگی كورد خۆی ده‌رناكه‌وێت و ته‌مسیلی كورد ناكات، به‌ڵكو بۆته پاشكۆی هه‌ندێ هێزی هه‌رێمی و له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌واندا جێگه ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش خاڵی لاوازی گه‌لی كورده، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه كه‌خاوه‌ن پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رییه بۆگه‌لی كورد‌و گه‌لانی ناوچه‌كه وجودی هه‌یه، چۆن بۆته هیوای گه‌لی كورد‌و گه‌لانی ناوچه‌كه، بۆته ئامانجی داگیركه‌رانی كوردستان وهێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كایشن.
ئالێره‌دایه ده‌بێت بزانین ڕه‌وتی گۆڕانكاریه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌لی كورد چییه‌و كورد له‌كوێی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا ده‌بێت جێگه بگرێت، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ڕۆڵی كورد نادیده بگرین.
كاتێك باسی كشانه‌وه‌ی امریكا ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستان وعێراق ئایا ڕاسته ده‌بێت دۆخی افغانستانمان بێته پێش چاو؟، ئه‌مه تاكو ئه‌و شوێنه ڕاسته كه‌كورد وه‌ك خۆی ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان چونكه هه‌موو هێلكه‌كانی خۆی خستۆته سه‌به‌ته‌ی هێزی ده‌ره‌كی، شێوه‌ی حكومڕانی 30ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی كوردستانیش هیچ باشترنییه له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌شره‌ف غه‌نی، دوو ئه‌زموونی تاڵیشمان هه‌یه له‌و بوواره‌دا كه‌هێزی ده‌ره‌كی پشتی تێكردووین، یه‌كیان ئاشبه‌تاڵی 1975، یه‌كیش كۆڕه‌وی ساڵی 1991، ئه‌گه‌رچی ڕژێم به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شابوو ته‌نها 5 پارێزگای عێراق له‌ده‌ستی مابوو، پێیچه‌وانه‌ی ئه‌وه له‌ڕۆژئاوای كوردستان كاتێك هێزه‌كانی امریكا كشانه‌وه زیانیان كرد به‌س نه‌بووه هۆی له‌ناوچوونی خۆبه‌رێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ش پێمان ئه‌ڵێت كه پێویسته گه‌لی كورد ده‌رس وه‌رگرێت له‌ئه‌زموونی ڕاببووردوو، له‌ئێستادا كه‌ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی جیهانی سێ هه‌یه ناكرێت وه‌ك جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌تاڵ لێی ده‌رچین.
كاتێكیش كه‌باسی ڕۆڵی توركیا ده‌كرێت ده‌بێت بزانین هه‌ر ڕیكه‌وتنێكی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێكی ناوچه‌یی و ده‌ره‌كی به‌شێكی له‌سه‌ر حسابی گه‌لی كورده، وه‌ك ده‌شبینین شانبه‌شانی ئاوڕدانه‌ی ناتۆ له‌توركیا، توركیاش فشاره‌كانی له‌سه‌ر گه‌لی كورد زیاد ده‌كات، بێ هۆنییه سلێمان سۆیلۆ به‌ئاشكراو بێ په‌رده ئه‌ڵێت به‌پێ ده‌ڕۆینه باشور‌و ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر شه‌نگال و ڕۆژئاواوباشوری كوردستان ئاماژه‌یه‌كی ترسناكی ئه‌و پیلانگێڕیه‌ن و جارێكی تریش ئه‌یانه‌وێت گه‌لی كورد بكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
خاڵی كۆتایی ئه‌مه‌وێت باس له‌وه‌بكه‌م، كرانه‌وه‌ی ده‌ستی توركیا‌و نزیكبوونه‌وه‌ی افغانستانی بن ده‌ستی تاڵیبان ئه‌گه‌ری دروستبوونی دوو جه‌مسه‌ری گه‌وتری شه‌ره له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌مێژوویه‌كی قوڵی ناكۆكیان هه‌یه‌و هه‌ربه‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ، ئه‌ویش به‌شه‌ڕدانی هه‌ردوو جه‌ومسه‌ری شیعه‌و سوننه‌یه، كه‌دیاره بۆهه‌ڵوه‌شانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌و شه‌ڕانه‌ی تاكو ئێستا ئیداره ده‌كرین به‌كه‌م ده‌بینن و پێویست به‌شه‌ڕێكی گه‌وتری ماڵوێرانكه‌رتر ئه‌كات. هه‌ربۆیه شیمانه‌ی گه‌وره‌تربوونی شه‌ڕو ئاڵۆزی زیارتر له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت. بۆهه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش ده‌بێت گه‌لی كورد هه‌م خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت و هه‌م ئاماده‌كاری هه‌بێت. كه‌به‌داخه‌وه هێشتاش هه‌ندێ له‌هێزه كوردییه‌كان ده‌رك به‌و خه‌ته‌ریانه ناكه‌ن هێشتاش ئه‌ركی خۆیان لاواز‌و بچوك ده‌بینن و به‌ململانێی ناو خۆی هێزه كوردیه‌كانه‌وه سه‌رقاڵن.