بۆ لە دایکبووونی ڕێبەر ئۆجالان ژنانی ئازادییخواز لە سلێمانی نەمامیان ناشت

لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدەدرێت و لە باشوری کوردستانیش ئەو بۆنەیە بە نەمام ناشتن بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٤/٤/٢٠٢٣ لە هەواری شار لە سلێمانی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و رژاک و ژنانی ئازادییخواز و چالاکوانان بە بۆنەی  ٧٥ەمین ساڵیادی لە دایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلان نەمیان چاند و جەختیان لەوە کردەوە کە لەسەر ڕێبازەکەی بەردەوام دەبن.

لە چالاکییەکەدا ژنان بە هەڵگرتنی دروشمی “بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادیی دەژین” و “ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان زامنی ئاشتی و پێکەوە ئاشتی گەلانە” بەشداریان کرد.

هەروەها بە دروشمی”ژن، ژیان، ئازادیی” و”بژی ڕێبەر ئاپۆ” و “بێ سەرۆک ژیان نابێ” داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

بەیاننامەی رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک لە لایەن گەشە ئەحمەدەوە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ” ئێمە وەکو ژنانی باشوری کوردستان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەین لە هەموو گەلانی ئازادیخواز و لە ڕێبەری مرۆڤایەتی، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە بە درێژایی تەمەنی خەباتی دەکرد بۆ ئازادی، هەر لەبەر فکری ئازادی ڕێبەرەکەمان چەندین ساڵە لە زینداندایە، ئێمەش داوا لە هەموو ژنانی پارچەکانی کوردستان دەکەین بە گوڕ و تینێکی بەهێزەوە تێکۆشان بکەن بۆ ئازادی ژنان و ئازادی ڕێبەرەکەمان، هەر وەک ڕێبەر ئۆجالان دەڵێت”تا ژن ئازاد نەبێت کۆمەڵگەش ئازاد نابێت”، دەبێت ئەمساڵ بکەینە ساڵی زۆرترین دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان.”

بە لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان کورد ژیایەوە

شاڵاو میتانی بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و وتی، ” بوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بوونی کۆمەڵگەیەکی ئازادە، ئەمڕۆ مرۆڤایەتی بە داگیرساندنی ٧٥هەمین مۆمی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ژیایەوە، ئەم یادەش پیرۆز دەکەین لە هەموو ئازادیخوازان و گەلانی بن دەستی جیهان، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان توانی لە کەسایەتی خۆیدا ژیری و پێشکەوتنێک گەشە پێبدات کە مرۆڤایەتی پێش بخات، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانیش دروشمی”بەرخودان هەڵدەبژێرم و مردن و تەسلیم بوون ڕەت دەکەمەوە” بەرزکردەوە، ئەمەش هەموو خەونەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە گۆڕنا، داوا دەکەین هەموو گەلانی ئازادیخوازی جیهان یەک دەنگ بن بۆ کۆتای هێنان بە گۆشەگیری سەر ئەو رێبەرە و فشار بۆ ئازادبوونی دروست بکەن.”

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مانای ئازادیە بۆ بۆ ژنان

ڕووناهی سنە ئەندامی کەژار،  باسی لە هەڵمەتی چاندنی نەمامی لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، “ئێمە ئەمڕۆ وەکو ژنان هاتووین نەمام بچێنین لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەماندا، چونکە نەمام ناشتن مانای خۆشی و شادی و هاتنی سەوزایی و وەرزی بەهارە، ڕێبەری ئێمەش لە ڕۆژێکی لەو شێوەیە لە دایکبووە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە مانای ئازادی دێت بۆ ژنان و ئێمەی ژنانیش دەبێت هەوڵی ئازادکردنی جەستەی ئەو بدەین لە درێژەدان بە خەباتەکەی بەردەوامبین، هەرچەندە ڕێبەرەکەمان بە فکر ئازادە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت بە جەستەش ئازاد بێت، چونکە گەلی کورد پێویستی بە ڕێبەرێکی لەو شێوەیە هەیە.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *