لە ٩ شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی بەردەوامە

لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیی، لە ٩ شاری باکووری کوردستان و تورکیا، لانیکەم ٣١ کەس دەستبەسەر کران.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شارەکانی ڕحا، مێردین، وان، سەمسور، ئیزمیر، ئیسپارتا، مەلەتی و مانیسا ٢٧ کەس بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە ڕێکخراو”، “ھاوکاریکردنی ڕێکخراو”، ” بانگەشە بۆ ڕێکخراو” و ” ھاوکاریکردنی دارایی ڕێکخراو” دەستبەسەر کراون.

لەلایەکی دیکەوە لە ناوچەکانی لجێ و یەنیشەهیری سەر بە ئامەد لە هەڵکوتانەسەر ماڵەکاندا ٤ کەس دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی سەرچاوەکان لە ھێزانی سەر بە ناوچەی لجێ سێ کەس بە ناوەکانی وەڵات یاڵچین، مستەفا و یافوور چەلیک دەستبەسەر کراون، پێدەچێت ژمارەی دەستبەسەرکراوان زیاتر بێت.

لە ناوچەی یەنیشەهیرش، فوئاد یاڵچین، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی شارەوانی یەنیشەهیر سەر بە هەدەپە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی زانیارییەکان بڕیاری ‘نهێنی’ خراوەتە سەر دۆسیەیی ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …