بەهۆی دەست تێوەردانی دەرەکییەوە دەسەڵات زۆرترین ئازاری میللەتەکەی خۆی داوە

ئامادەکردنی/ ساکار عەبدوڵلا

دڵسۆز زەنگنە چالاکوانی مەدەنی سەبارەت بە دەستگیرکردنی سێ ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک بۆ ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی دەڵێت: گرتنی ژنانی چالاکوان کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ڕەوشی ژنان و هەروەها لەسەر کۆمەڵگەش، هەرکاتێک ژنانی ئازادیخواز و ژنانی چالاکوان دەستگیرکران ئەوە بۆمان دەردەکەوێت کە دەسەڵات هیچ بڕوای بە جێندەر و دیمووکراتی نیە لەکاتێکدا هەموویان درووشمیان دیمووکراتییە.

باسی لەوەشکرد: دەسەڵات بۆیە ترسی لە چالاکوانانی ژنانن هەیە، لەبەر ئەوەی دەزانن ژنانی چالاکوان چاونەترسن، بوێرن، پاشان هەنگاوەکانیان بەباشی دەنێن و سڵناکەنەوە لە هیچ دەسەڵاتێک، وە چەندین شۆڕش هەبووە ژنان پێشەنگایەتیان کردووە تێدا.

دڵسۆز زەنگنە ڕاشیگەیاند: ئێمە ئیدانەی ئەو پێشێلکاریە دەکەین کە بەرامبەر ئەو سێ ژنەچالاکوانە کراون، ئەم ژنانەش کە لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی دیمووکراتی لە ناوکۆمەڵگە و کار بۆ ئەوە دەکەن کە ژنان ئازاد و سەربەست بن لە بەرامبەر ئەو زووڵم و زۆرەی کە بەرامبەر ژنان دەکرێت، بۆیە من وەک خۆشم ئیدانەی ئەم پێشێلکارییە دەکەم کە بەرامبەر ئەم سێ ژنە چالاکوانانەکراون، خراپ بوونی دۆخی ئەو سێ ژنە چالاکوانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی دەستگیری کردوون، بێگومان توشی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەی دەبنەوە کە بەبێ هۆ دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەکردوو وتی: دواکارین هەر چی زووە ئەم سێ ژنە جالاکوانە ئازادبکرێن، هەروەها با دەسەڵات ڕایبگەیەنێت لەسەر چی دەستگیری کردوون، ئەگەر هیچ هۆیەکیش نیە با ئازادبکرێن، ئەم سێ ژنە لە کاتێکدا دەستگیرکراون کە سەردانی شەنگالیان کردووە بۆ یادی حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکان. پێویست بوو ئەم ژنانە ڕێزیان لێبگیرێت کە پالپشت بوونە بۆ ژنانی شەنگال نەک پاداشتیان ئەوە بێت کە دەست بەسەر بکرێن لە لایەن دەسەڵاتەوە.

لە دوا پەیامیشیدا ئەو ژنە چالاکوانە وتی: بەهۆی دەست تێوەردانی دەرەکییەوە دەسەڵات زۆرترین ئازاری میللەتەکەی خۆی داوە، ناشکرێت دەسەڵاتێک بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندی میللەتەکەییەوە، ئەمە نە دەسەڵاتی ئیدارەیی ونە سیاسییە نە بەڕێوەبردنی میللەتە، بەڵکو دەسەڵاتی بنەماڵەی و خێڵەکیی و عەشاییرییە و دەسەڵاتی بەرژەوەندی خودی خۆیانە، بێگومان دەبێت ژنان زۆر لەوە بەهێزتربن و هەمووژنانی ئازادیی خوازهەڵوێستان هەبێت لەسەر دەستگیرکردنی ئەو سێ ژنە چالاکوانە.

هەروەها چێکی بکە

بەپێ لێکۆڵینەوەکان ئەو سێ ئەندامە هیچ کارێکی نایاساییان نەکردووە

شەهێن محمد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانی بۆ ماڵپەری تەڤگەری ئازادیی سەبارەت بە دەستگیرکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *