سەردانی ئارامگەی شەهید بڵێسە کرا

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و دایکانی ئاشتی و ماڵباتی شەهید ڕێدور، سەردانی ماڵبات و ئارامگەی شەهید بڵێسە یان کرد لە شاری ڕانییە.
دوێنێ، پێنچ شەممە١٧/٦/٢٠٢١ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و دایکانی لەچک سپی (ئاشتی) و ماڵباتی شەهید ڕێدور، سەردانی ماڵی شەهید بڵێسە و ئارامگەی شەهیدیان کرد لە شاری ڕانییە و لەلایەن ماڵباتی شەهید بڵێسەوە پێشوازی لە شاندەکە کرا.
بڵێسە عومەر، چالاکوانێکی کورد بوو لە وڵاتی سوید و ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بۆ بەرگریی کردن دەچێتە کۆبانێ و وەک شەڕڤانێک ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە، پاشان گەڕاوەتەوە سوید و لە شاری ستۆکهۆڵم نیشتەجێبووە، لە ١٧/١١/٢٠٢٠ تیرۆرکرا و لە ٢٩/١١/٢٠٢٠ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە شارۆچکەی رانییە و لەوێ بە خاکسپێردرا.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *