هونەرمەند ئیبراهیم ئەحمەد: ئەردۆغان بۆ تێکدانی ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان دێت

هونەرمەند ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت: ئەردۆغان بۆ شەڕ، داگیرکاریی و زیاتر لاوازکردنی هەرێمی کوردستان ڕوو لە بەغداد دەکات، دەبێت گەلی کورد و دەسەڵاتدارانی هەرێم هۆشیار و یەکهەڵوێستبن.

هونەرمەند “ئیبراهیم ئەحمەد” لە لێدوانێکیدا بەبە رۆژنیوزی راگەیاند: ئەردۆغان بە هاتنی بۆ عێراق شەڕ لە گەڵ خۆی دەهێنێت، بۆ تێکدانی ئارامی عێراق و هەرێمی کوردستان دێتە ئەم وڵاتە، ئامانجی لە سەردانەکەیدا فراوانکردنی داگیرکاریی و خۆسەپاندنەکانی خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک چۆن ئەردۆغان دەیان سەربازگەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئێستاش بۆ ئەوە دێت زیاتر خەڵکی بێتاوان لە ناوبەرێت، هیوادارام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەوە بزانن، ئامانجی سەرەکی لە سەردانەکەیدا، زیاتر لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەیەتی، حکومەتێک بە خوێنی هەزاران شەهید دروستبووە، هێشتا ئومێدێکمان پێی هەیە، کە بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی ئومێدێک بێت بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان.

ئەو هونەرمەندە ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورک دەڵێت، ئەگەر قەوارەیەکی کوردیی لە سەر “مەریخ”ـیش دروستبێت هێرش دەکەینە سەری، هیوادارم دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەو هاتنەی ئەردۆغان تێبگەن، هاتنەکەی بۆ ماڵوێرانی و کاولکاریی و کوشتنی کوردە.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …