قەیرانی ئاو هەڕەشە لە جیهان دەکات

نەبیل موسا: پارێزەر لە  ئاوی کوردستان و عێراق سەبارەت بە کێشەکانی کەم ئاوی بۆ ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی دەڵێت:” پێویستە خەڵک بێتە سەرجادە شەڕ نەبوونی ئاو بکات، چونکە ئاوێکی شیاومان نیە زۆربەی سەرچاوەکان  وشکیان کردووە.

 

هەروەها وتیشی: “ئێران و تورکیا کە دوو وڵاتی دیکتاتۆرن و هیچ حیساب بۆ وڵاتانی خوارخۆیان ناکەن، ئاوەکان داگیردەکەن  و خەڵک دەچەوسێنەوە و پاشان سیاسەتی ئاوبەێوەدەبن”

 

  • ئەو کێشانەی بەهۆی کەم ئاوییەوە سەر هەڵدەدەن چیین؟

 

  • هەموو کێشەیەک سەر هەڵدەدات، نەک تەنها ئاو، بێگومان ئاو خۆی هەر کەم بووە، چونکە خەڵک هەستی پێناکات و ئەو سیستەمە وای پەروەردە نەکردووین کە ئاو گرینگە و سیستەمەکە کۆمەڵگەیەکی بێ تەربییەت و بێ ئینتیمای پەروەردەکردووە  بۆ نموونە ئەگەر بە پیاوێک بڵێت بۆ ئەو سەیارە دەشۆریت یان بە ژنێک بڵێت بۆ بەردەرگا دەشۆریت ئەوا گاڵتەو پێدەکات و دەڵێت ئاوی بییرە، جا کێشەکە ئالێرەدایە لە بەر ئەوەی هۆشیاری کەمە.

بێگومان ئەو کێشانەی لێدەکەوێتەوە شەڕی ناوخۆ، فەسادی لێدەکەوێتەوە، ڤایرۆس زیاد دەکات، وشکە ساڵی درووستدەبێت، جوتیار نامێنێ کاتێک جوتیارت نەما کلتوورت نامێنێ، کۆمەڵگەی تەندرووستت نابێت و کاتێک ئەمانە نەمان چی لە شارە دەستکردەکان دەکەی، پاشانیش خەڵک سڕکراوە کۆمەڵێ ڕەسمیان پێنیشاندراوە، یەک نموونەی ئاسان من خۆم ڤیدۆیەکم بینی مانگایەکە لە حەوشەیەکدا عەینەکێکی لە چاوکراوە گیادەخوات لە بەر چاوی سەوزایی و باخ و خورادن هەیە کە خۆی لە ڕاستیدا لە حەوشەیەک بەسراوەتەوە، لەو لاشەوە بۆ لە فەیەک لاڕانی مانگاکە لێدەکەنەوە، ئەم خەڵکەش وای لێهاتوە بەس ئاوی هەبێت لەبەرامبەر هەموو شت بێدەنگە بۆی گرینگ نیە، ئاوی ڕووبارو زێییەکان  وشک دەکات یان ئێران ئاوی لێگرتۆتەوە. لە سەدا پەنجای کێشەکەش خەڵکە بۆیە خۆی هەوێنی کێشەکەییە و نایەنە سەرجادە و ئەو زانیاری و داتایانەی  کە لەبەر دەستی ئێمەدا هەیە، کە خۆرهەڵاتی ناوین بەتایبەتیش سوریا و ئێران و عێراق ، لە پێش هەموو وڵاتان ئەم وڵاتانە کوشتن و بڕێن تێدا سەر هەڵدەدەن وشەڕی کەم ئاوی دەستپێدەکات.

 

  • ئایا تا ئێستا هەوڵەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چیی بووە بۆ کێشەی کەم ئاوی؟
  • کێشەکە لەوەدایە سیستەمەکە کۆمەڵێ کەسی ناشرین دەیبات بەڕێوە، کەسی شیاو لە شوێنی شیاو نیە بۆنموونە ئەو کەسانەی لەو پۆستانە دانراون هیچ شتێکیان پێنیە، پڕۆفیشناڵ نیین، بۆیە تا ئێستا هەر شتێکیش کرابێت من ئیمانم پێی نییە، ئەگەر ئێمە کەسێکی زۆر دیبلۆماتیت بوێت و بێت دابنیشێت شەڕی ئاوبکات بەتایبەت لەگەڵ ئێران و تورکیا کە دوو وڵاتی دیکتاتۆرن و هیچ حیساب بۆ وڵاتانی خوارخۆیان ناکەن، ئاوەکان داگیردەکەن  و خەڵک دەچەوسێنەوە وپاشان سیاسەتی ئاوبەێوەدەبن.

پاشان کوردستانی خۆمان هەر حکومەت نیە و ئەو کەسانەی دانراون کارتۆنین، هەر زمانیش نازانن بۆیە چاوەڕێی هیچ هەوڵێک ناکەین. دواتر ئەگەر خەڵک ڕاپەڕێت و شتێک بکات، ئەگینا ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە کەمینەن و ناتونن هیچ هەولێک بدەن و بێئاگان .

 

  • بۆ چارەسەری و قەیرانی ئاو چی بکرێت؟؟
  • ئێمە یانزە ساڵە داتا کۆدەکەینەوە، بەڵام خەڵک گوێ ناگرێ، ئەوەی گرینگە ئەوەیە خەڵک بەخۆیدا بچێتەوە و بزانێ چی گرینگە، ئاو یەکێکە لەوانە، بەرهەمی ناوخۆ، سەرچاوە سرووشتیەکان، ئەوەی ئێستاش دەگوزەرێ ئەم ئاوەی لە ئێمەیان گرتۆتەوە جارێکی تر پیسیان کردۆتەوە کردوویانەتە دەبەوە کەئەمە هەقی ئێمەیە دەخورێ، پاشان ئاو و هەوا لە لایەن دایکی سرووشتەوە دابینکراوە بۆ مرۆڤ،

هەوەها خەڵک کەمتەرخەمە سیستەمەکەش کەمتەرخەمە ئەوەی لە ئێستادا گرینگە وا لە خەڵک بکرێ و ئەوە خەڵکە تۆراوە هەستێتە سەر پێ وەک هەموو وڵاتانی دوونیا بۆنموونە محافزی ستۆکۆڵم هەموو ساڵێک بەزۆر دەیهێنن لەسەر ئەو ڕووبارە دابنیشێ و هەر بە زۆریش دەبێت بە پەرداخ ئاو بخواتەوە،

پاشان ئەگەر خەڵکی کوردستانیش توانی محافزەکانی شار بە بەزۆر بەرێت و ئاوی زێیەکانی دەرخوارد بدات ئەوکات دەتوانین شتێک بکەین، چونکە ئەوان بێ ئاگان چیمان هەیەوە خەریکە چی لە دەست دەدەین  وە پێویستە خەڵک بێتە سەرجادە شەڕ نەبوونی ئاو بکات، چونکە ئاوێکی شیاومان نیە زۆربەی سەرچاوەکان  وشکیان کردووە.

  

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *