دانیال میتەران لەبارەی ئاوو نەوتەوە

سالار مەحمود

 

لەبارەی بەدوبەی کردنی کوردستانەوە
ئامۆژگاری چی بوو بۆ کورد
ساڵی 2009 دانیال میتەران هاتە هەولێرو لەپەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پڕ ئامۆژگاری پێشکەشکرد. وەکو ئەوەی پێشبینی ئێستای کردبێت. ئەو وتارەی هی ئەوەیە لەهەموو شوێنێکی دەوڵەتیی هەڵبواسرێ بۆ ئەوەی کاربەدەستان هەموو ڕۆژێ بیخوێننەوە.
لەدەلاقەی کێشەکانی ئێستاوە وتارەکەی میتەران دەخوێنیتەوە ئینجا دەزانین کورد چەند بێباک بوە لەئامۆژگاری دۆستەکانی. کورد چەنێ سەرگەرمی کاری لابەلا بوەو دۆستەکانی لەخۆی تۆراندوە.
ئەو بەر لە11 ساڵ لەبارەی گرنگی ئاوو نەوتی کوردستانەوە بەمجۆرە پەیامی خۆیدا بەحکومەت‌و پەرلەمان.
یەکەم: (ئاو سامانێکە زۆر لەنەوت گرنگترە، چونکە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ مرۆڤایەتی توانیویەتی بەبێ نەوت بژیت، بەڵام ناتوانێت بەبێ ئاو بژیت).
دووەم: (بیستومە‌‌ هەندێکتان پێشنیازدەکەن کە کوردستان بکرێت بەدوبەی یان قەتەر، من گومانم هەیە لەوەی کە ئەوە ڕوانگەیەکی ڕاست بێت، بەهەرحاڵ زۆر حەیفە ئەم وڵاتە که ‌خاوەنی کەلتورێکی زۆر جوانەو‌ یەکێکە لەلانکەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، ببێتە ئیمارەتێکی نەوتیی قازانجکەرو بەکاربەر‌‌، چونکە ئەگەر شتێکی وا ببێت، خەڵکەکەتان پێناسەو کەسایەتیی خۆی لەدەستدەدات).
لەدوو توێی ئەم دوو خاڵەوە دۆخی ئێستا دەبینین لەقەیرانی ئاوو کێشەی نەوت، چەنده‌ دۆستەکانی کوردو خودی هاونیشتمانیان ئازار دراون بەبێبایەخ مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتی‌و نیشتمانی کوردستان.
وتارەکەی دانیال میتەران فرە ڕەهەندو فرە لایەنە بۆ ئێستا ئەو دوو خاڵەم بەپێویستزانی بڵاوببێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنێکی عەدالەتخواز

کەمال چۆمانی ژنێکی عەدالەتخواز توڕەیییەکانی خۆی دژ بە مەسرور بارزانی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی لە رووداوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *