بۆ برا قاتیلەکەی ماریا لەسەرچی کوشتت

 

خالد ئەورەحمان شەریف
هەر لەدەمی خۆتەوە ماریا لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا بەهۆی جیابونەوەی باوک ودایکتان شوینێک نەما بۆ حەوانەوەی مالێک نەما بۆ ژیانی سەقفێک نەما لەژێریدا ژیان بکات هەر رۆژەی ومانگەی لای ماڵە مام وباپیرە بوو .

بە ١٦ ساڵی وەکو بەڵایەک کە( کچە) لەکۆڵ هەموو لایەکتان کردوە بەشووتاندا عاقیبەتیش ئەنجامی هەر جیابوونەوە بوو .

ماریا بەهێزو بوو بەئیرادە ورەوشت بەرزبوو کە لەبێ دەرەتانی ونەهەماتی ژیانی رویکردە فلان رێکخراوفلان دەزگا بۆئەوەی ببێتە پەناگەو سەرچاوەیەکی ژیانی تا دەست لەکەس پان نەکاتەوە وهیواکانی بەدی بهێنێت ئیسپاتی کات بۆ هەموو لایەک کۆڵنەدەرە .

ماریا لەناو جەرگەی ئەو هەموو گەلە گورگە خۆی نەخستە باوەشی مەسئولێکەوە یا دەوڵەمەندێکەوە بەخێوی بکات بەرامبەر بەسێکس ،ئەگەر ئەوەی بکرایە قەت نەتئەتوانی  بیکوژێت لەبەرئەوەی لەلایەک بەخیوی ئەکردیت ولەلایەکیش نەتئەوێرا توخنی کەویت .

ماریا هەموو پشت و پەنای تۆی برای بوو نەک باوکیشت چونکە زانیت ماریا بێ پشت وپەناو بێ دەسەلاتە خۆت لێ بوو بەقارەمان کوشتت !!
ماریا سەدان رێگای خراپی لەبەردەم بوو دەیتوانی هەررێگایەکیان هەڵبژێرێت بۆ خۆی لەکەیف وسەفادا بژی بەڵام رێگای ئیرداەی خۆی هەڵبژراد سەرکەوتوش بوو بێ پارە بێ پشتیوانی بێ ئەوەی کەس دەستی بگرێت .

هیچ ڤیدیۆیەکەی سێکست بینی یا بیستت لەتۆرە کۆمەلایتەیەکان بلاوکرابێتەوە ؟

هیچ کات بیستیت یا بینیت لەباوەشی گەرمی مەسئوڵێکدا خۆی فرۆشتبێت ؟؟

خوشکەکەت  لەناو ئەو هەموو زەلکاوەی پیاوسالاری وکۆنەپەرستیدا خۆی نەدۆراندبێت وەکو مۆدیلەکان یان وەکو ئەوانەی لەباوەشی مەسئول ودەوڵمەندەکاندان بۆ پارە ئیتر لەسەرچی کوشتت ؟ رۆژێک دێت دەبێ هەموو دەقەیەک ئاواتەخوازی مردنی خۆت بکەیت ورۆژانە بچیتە سەر قەبرەکەی داوای لی بوردن بکەیت چونکە زۆر لەتۆ شەریفتر ومەردتر بوو ماریا !!

 

10/03/2022

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *