قەدەغەی خوێندن و کارکردنی ژنان لە ئەفغانستان، ڕاگەیەندرا

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک لە  ئەفغانستان، دوای ئەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر شاری هەراتدا گرت، ڕێگرییان لە ژنان کرد لە زانکۆ و فەرمانگەکاندا کاربکەن، بە سەرکوت کرد و تیرۆکرد و بەشێوەیەکی وەحشیانە ژنانیان ناچار بە لە ماڵەوە مانەوەکرد، لە کاتێکدا ٪٦٠ی خوێندکارانی زانکۆی هەرات لە ژنان پێکدێت.

دوای ٢٠ ساڵ لە پاراستنی ئەفغانستان بە پشتیوانی دارایی و سەربازی دەسەڵاتی هەرێمی و جیهانیدا، دواجار بەهێز و توندوتیژی میلیشیا کۆنەپەرستەکانی تاڵیبان ئەفغانستانیان داگیرکرد، یەکەم گروپیش کە بوونە ئامانجی هێرشەکان ژنان و کچ بوون، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیاوە بڵاوکراونەتەوە، چەکدارەکانی تاڵیبان بە شێوەیەکی ڕادیکاڵانە لە شارەکاندا یاساکانی خۆیان دەسەپێنن و خەڵک بە گشتی و ژنان بە تایبەت ناچار بە پەیڕەو کردنیان دەکەن.

چەکدارەکانی تاڵیبان بە هەڵکوتانە سەر دانیشتووان و دزیکردن و گرتنی منداڵ و ژنانی گەنجی تەمەن 12 ساڵ وەک دەستکەوتی شەڕ، دڕندەیی خۆیان دەرخستووە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *