حکومەتی ھەرێم بەرپرسە لەو کۆمەڵکوژیەی گوندی خدر جیجە

حکومەتی ھەرێم بەرپرسە لەو کۆمەڵکوژیەی گوندی خدر جیجە

بە داخ و پەارەیەکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش ھێرشێکی خوێناوی دڕندانەیان کردە سەر پێشمەرگە وخەڵکی سڤیلی ناوچەکە و لە ئەنجامدا کۆمەڵێک شەھید و برینداری لێکەوتەوە.

ئێمە وەک (تەڤگەری ئازادی) سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیەکان دەکەین و ھاوخەمیانین وەئیدانەیەکی توندی ئەو کارە تیرۆریستیە دەکەین، ھەروەھا ڕاستەوخۆ ڕەخنە لە حکومەت و ھێزە ئەمنیەکانی ئەوناوچانە دەکەین کە کەمتەرخەمن لە پاراستنی سەروماڵی خەڵکی ئەو ناوچانە

ھاو نیشتمانیانی بەڕێز ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی گومانمان ھەیە لە مامەڵەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوناوچانە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەدا، ھەربۆیە داواکارین ھەرچی زوە لێکۆڵینەوە لە پاراستنی ئەو ناوچانە بکرێت وپەڕلەمان بەدواداچون بکات لەو کارەساتانە.


تەڤگەری
ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

٠٣/١٢/٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *