“پەروەردەی تەندروستی خێزانیی هۆکاری خۆ بونیادنانی گەنجانە”

سازان ئەبوبەکر، ڕێنمایکاری پەروەردەیی راهێنەر، باس لەوە دەکات گەنجان گەنجینەی کۆمەڵگەن و گۆڕانکاریی دروست دەکەن لە کۆمەڵگەدا، پەروەردە بریتیە لە بونیادنانی کەسێتی تەندروست لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا.
سازان ئەبوبەکر، ڕێنمایکاری پەروەردەیی راهێنەر و ڕاوێژکاری پەروەردەی منداڵان رایدەگەیەنێت، پەروەردەکردنی گەنجان بەپێی دەبێت بە پێوەری سەردەم بێت، بە پێوەری پەروەردەی زانین و باوەڕکردن بە ئەقڵیەتی گەنجان، پێویستە کۆمەڵگە بیر لەو شتە بکاتەوە کە گەنج بیری لێدەکاتەوە، هەروەها دەبێت کۆمەڵگە هۆشیار بێت بەرامبەر بە گەنجان و ڕێگری نەکردن لە کار و چالاکیەکانی ژیانیان، خێزانیش ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە بۆ پەرەپێدانی گەنجان لە کۆمەڵگەدا، دەشڵێت: قۆناغی گەنجان لە ١٥ بۆ ٢٨ ساڵی دەستپێدەکات، پێویستە خێزانەکان هۆشیاریی تەواویان هەبێت لە پەروەردەکردنی منداڵدا، لە قۆناغەکانی دایەنگەوە تا زانکۆ و دوای زانکۆش.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕێنمایکارە پەروەردەییە بۆ ئاژانسی “ژنها” باسی لە ئاڵۆزی ژیان و کاریگەریەکانی کرد لەسەر گەنجان، کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و دروستکردنی بازنەیەک بە دەوری خۆیدا، وتیشی: گەنجان ژیانیان لە دوو بازنە پێکدێت، یەکەمیان، هەر شتێک ڕوو بدات دەیخەینە تۆمەت بۆ کەسانی چواردەوریان وەک خێزان، سیاسەت، کۆمەڵگە، نەبوونی کار، وە خۆ تاوانبارکردن لە نەبوونی ئەنجامە ئەرێنیەکانی ژیان، نەبوونی متمانە بە خۆیان هۆکارێکی دیکەیە گەنجان متمانەیان بە توانا و جوانی خۆیان نییە، یەکەم کار کە گەنجان دەبێت بیکەن باوەڕ بەخۆبوون و خود خۆشەویستییە، دووەمیان، دیاریکردنی یەکێک لە بازنەکانی ژیانی بە تایبەت ئەو بازنەیەی کە خۆی سەنتەرە تیایدا، گەنجان دەتوانن وەک گوڵێک ئاوی خۆیان بدەن لە ڕێگەی خوێندنەوەی کتێب و سەردانی کردنی سیمینارەوە، بۆیە پێویستە گەنجان ئامانج و پلانیان لە ژیانیانی ڕاستیاندا هەبێت و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی بدەن.
سازان ئەبوبەکر، ئاماژەی بەوەکرد، نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان دەبێتە هۆی هەژاریی لە کۆمەڵگەدا، کە بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم گەنجان بۆ خۆ بونیادنانیان، یەکەم کێشە لە وڵاتی ئێمەدا بێکاری و نەبوونییە کە ڕووبەڕووی گەنجان دەبێتەوە، هەروەها هەژاری لە کۆمەڵگەدا بووەتە بەربەست بۆ گەنجان، وتیشی: گەنجان لە دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە لە بوارەکەی خۆیاندا دانامەزرێن و ئەو توانا شاراوەیەی هەیانە ناتوانن بەکاری بهێنن، وزەکانیان ون بووە و دەیانەوێت لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە بیدۆزنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پەروەردەکردنی منداڵان لە خوێندنگە و بەشە پەروەردەیەکاندا هۆکاری سەرەکین بۆ تواناکانی گەنجان، سەرەڕای پەکخستنی پەروەردە، بەڵام مامۆستایان ڕۆڵ دەبینن بۆ چالاکیەکان لەناو خوێندنگەکاندا، لە خوێندنگە حکومیەکاندا چەندین چالاکی و کاری شانۆی ئەنجام دەدرێت، هۆکارن بۆ منداڵان لە منداڵییەوە بەدوای خەون و خولیاکانیادا بڕۆن، گەنجان بەپێی خولیای خۆیان بەشەکانیان دیاری دەکەن، سازان ئەبوبەکر دەشڵێت: پێویستە دایکان و باوکان هۆشیاریان هەبێت تا منداڵەکانیان بە خولیای خۆیان بەشەکانیان دیاری بکەن، کاتێک منداڵێک بە خولیای خۆی بەشەکە هەڵنابژێرێت، ناتوانێت داهێنان بکات تیایدا، گەنجان دەتوانن داهێنان لەو بوارەدا بکەن کە بە خولیا و ئاواتەوە هەنگاوی بۆ دەنێن.
“گەنجان بەبێ تاوانبارکردنی دەوروبەریان هەنگاو بۆ سەرکەوتن بنێن”
سازان ئەبوبەکر، باس لەوە دەکات خوێندنەوەی پەرتوک بۆ گەنجان سەرچاوەیەیکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی فکری و دەروونی گەنجان، مرۆڤەکان لە ڕێگەی خوێندنەوەوە تێدەگات لە ژیاندا هەموو کێشەیەک چارەسەرێکی هەیە، بۆیە لە ڕێگەی پەرتوک خوێندنەوەوە گەنجان دەتوانن چارەسەر بۆ کێشەکانی خۆیان و کۆمەڵگەش بکەن، کاتێک گەنج دەبێت بە گەنجێکی هۆشیار و خوێنەر دەرچەیەک دەدۆزێتەوە بۆ دەربازبوون لە کێشەکان و هەوڵ دەدات بۆ خۆبونیادنان و چەندان گەنجی دیکە دەخاتەوە پرۆسەکەوە.
“دەربڕینی بیروڕاکان هۆکاری پێشکەوتنی گەنجانە”
سازان ئەبوبەکر، ئاماژەی بەوەکرد، پەروەردە ڕۆڵیکی گەورە دەبینێت لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو، پەروەردە و باخچەکان دەتوانن هاوکاری گەنجان بن لە دەربڕینی بیروڕاکانیاندا، گەنجان دەبێت بتوانن بیروڕای خۆیان دەرببڕن، وتیشی: گەنج هەیە گەیشتووەتە قۆناغی زانکۆ ناتوانێت بیروڕاکانی خۆی دەرببڕێت، پێویستە خێزانەکان هۆشیار بکرێنەوە، گۆڕانکاری لە تاکەوە دەستپێدەکات، پێویستە گەنجان پێوەرە کۆمەڵایەتییەکان پەسەند بکەن و بەو شێوەیە دەتوانن لەسەر پێی خۆیان بووەستن.
لە کۆتاییدا وتی: لە ڕاگەیاندنەکاندا دەتوانین بەرنامەی پەروەردەیمان زۆر بێت تا کەسانی بەتەمەن سوود لەو زانیاریانە وەربگرن، کەسانی بەتەمەن حەز دەکەن گەنجانی ئێستا بەپێوەری ئەو هەڵسوکەوت بکەن، بەڵام دەتوانین لەڕێگەی بەرنامە و کەسانی پەروەردەییەوە هەموو چین و توێژەکان هۆشیار بکەینەوە، دەبێت باوەڕ و هۆشیاریی لە خێزانەکاندا بڵاوبکەینەوە، تا پەرە بسەنێت بۆ نەوەکانی داهاتووش.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …