مەراسیمی چلەی شەهید نەژوان عەبدوڵا بەڕێوەچوو 

بە ئامادەبوونی بنەماڵە و هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و هاوونیشتمانییان، لە شاری سلێمانیی چلەی شەهید نەژوان عەبدوڵا بەڕێوەچوو، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەر رایگەیاند: شەهید کەسێکی مەدەنیی و ئازادییخواز بوو، بەڵام بینیمان درۆنی تورکیی لە دووکان شەهیدیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری سلێمانیی-هۆڵی خاک، بە ئامادەبوونی تار احسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و بنەماڵەکەی و هاوڕێ و هاونیشتمانییانی مەراسیمی چلەی شەهید نەژوان عەبدوڵا ناسراو بە هەڵگورد بەڕێوەچوو؛ سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر بنەماڵەی شەهیداان مۆم داگیرساند.

ئەبوبەکر مەجید، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و تی: لەم قۆناغەدا دەوڵەتانی داگیرکەر هێرشی دڕندانە دەکەنە سەر گەلەکەمان و تیرۆرمان دەکەن، کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەڵێن، لەهەر جێیەک کوردێک هەبێت لەناوی دەبەین، لەو چوارچێوەیەشدا ئەردۆغان دەیان چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و ئازادییخواز پەلکێشی زیندان دەکات یان شەهیدیان دەکات.

جەختیشکردەوە: شەهید هەڵگورد کەسێکی مەدەنیی و ئازادییخواز بوو، بەڵام بینیمان بە درۆنی تورکیی، کە هەموو سنوورێکی یاسایی و نێودەوڵەتیی پێشێلکردووە و لە دووکاندا شەهیدیان کرد، چونکە شەهید هەڵگورد هەمیشە داکۆکیی لە مافی گەلەکەی دەکرد و لە پێناو گەلەکەیدا شەهید بوو، بۆیە شەهیدی هەموو گەلە.

وتاری بنەماڵەی شەهید نەژوان، لە لایەن پێشەوا سەرکەوت، برای شەهیدەوە پێشکەشکرا وتی: لای هەمووان ڕوونە هەڵمەتێکی تیرۆرکردنی هاووڵاتییانی مەدەنیی و ئازادییخواز بەڕێوەدەچێت، بەردەوام لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هەوڵی لەناوبردن و قڕکردنمان دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: شەهید هەڵگورد هەر لە تەمەنی لاوێتییدا و دوای کۆچی دوایی باوکمان، ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی لە ئەستۆ گرت، پاشان لەسەر ڕێباز و فیکری بەڕێز ئۆجالان خۆی پەروەردە کرد و هەوڵی کوردستانێکی ئازادی دەدا، شەهید هەڵگورد ناوی هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە هاوشێوەی مامە ڕیشە و لەیلا قاسم و دەیان شۆڕشگێڕی دیکە.

ئەوەشی وت: وەکو خێزانەکەی بەردەوامی بە ڕێبازی شەهید هەڵگورد و شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەدەین، لەسەر هەمان فیکر و ڕێباز و تێڕوانینەکانی بەردەوام دەبین تا کوردستانێکی ئازاد بنیادبنێین.

هەروەها سەردار قادر، شیعرێکی پێشکەشکرد و بە ئامێری داتاشۆ ژیاننامە و هەڵوێستەکانی شەهید هەڵگورد پیشانی ئامادەبووان درا.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، شەهادەتنامە پێشکەش بە دایە سەمیرە، دایکی شەهید نەژوان کرا.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …