ئێستا واز هێنان و هەڵوەشاندنەوەی خێزان بووتە ڕۆشنبیری.

دێكان عەلی

جاران ژنان بەگشتی لەبەر خاتری بەردەوامی و تێکنەچوونی شیرازەی خێزانەکەی هەموو قوربانی دەدا. لەم ئێوارانە لەیەکێک لەکەناڵەکان، میوانداری خاتوونێکی ڕۆژنامەوانی سەرکەوتووی کرد، لەو دیدارە ئەو خاتوونە زۆر بەڕاستگۆیی گووتی: گەورەترین هەڵەی ژیانم، هەڵوەشاندنەوەی خێزانەکەم بوو، بەهۆی زۆر کارکردنی من و سەرقاڵی و تەرخانەکردنی کاتی تەواو بۆ خێزانەکەم. ئەم خاتوونە ڕاستگۆیانە ووتی من هەڵەم کردووە. چونکە گرنگترین دەستکەوتی ژیان خێزانەیەکەیەتی.

بەڵام ئێستا بەشێکی زۆرینەی ژنان و پیاوان بێ گوێدانە گرنگی بەردەوامی خێزانەکانیان، و لەپێناو خۆشی و بەڕژەوەندییەکانی خۆیان، جیابوونەوە هەڵدەبڕێرن.

خاڵێکی تر، هەمیشە گوێم لێی دەبێت، بۆچی ژنێک ئەگەر کولێژی یا هەر قوناغێکی خوێندنی تەواوکردبێت، یاخوود وازی لەکارەکەی هێنابێت لەپێناو خێزان و مناڵەکانی، هەست بەجۆرێک لەشەرم دەکا؟ یا بەشێک لەژنان بە توانجەوە قسەی لەگەڵ دەکەن.

ئایا هەستی دایکایەتی و ئەرکی دایکایەتی لە کار گرنگترە؟ من چەندین ژن دەناسم بڕوانامەی زۆر بەرز، یاخوود لە شوێنی کاری زۆر باش کاریان کردووە، بەڵام لە نێوان پەروەردەیەکی ڕێک و دروستی مناڵەکانی و کارەکەی، منداڵەکانی هەڵبژاردووە. ئەمە نمونەیەکی جوانی دایکایەتییە.

دایکایەتی هەستێکە بە هیچ موڵک وسامانێکی دوونیایی ناکڕێت.

ناڵێین ژن لەماڵەوە دانیشێت، بەڵام ئەگەر ئەرکی دایکایەتی و خێزانەکەی گرنگتربوو لەلای، ئەوا ئاساییە لەهەڵگری هەر بڕووانامەیەک بێت، واز لەکارەکەی بهێنێت.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *