حکومەتی عێراق پێنج هەزار خوێندکار بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەنێرێتە زانکۆ جیهانییەکان

بە مەبەستى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا، حکومەتی عێراق پێنج هەزار خوێندکار ئەنێرێتە زانکۆ جیهانییە نەناوبانگەکان.

نوسیینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لە راگەیاندراوێکیدا هاتووە؛ وەک دوپاتکردنەوەیەک بۆ کەرتی پەروەردە و گونجادنی لەگەڵ رێنماییە بەردەوامەکان سەبارەت بە گرنگیی پێشخستنی رەوشی پەروەردە و بەدەستهێنانی ئاستی پێویست، لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە، دەست دەکات بە ناردنى خوێندکاران بۆ خوێندن لە دەرەوەى وڵات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئەمڕۆوە عێراق دەست دەکات بەڕێکارەکانی ناردنی (5000) خوێندکار بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا و ماستەر لە زانکۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کە مەرجەکانی پڕۆگرامی ناردنی خوێندکاران لە ماڵپەڕی فەرمیی لیژنەکە رادەگەیەنرێت  (hced.ur.gov.iq)و دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم پرۆگرامە لە 15ی ئاب تا 15ی ئەیلول، 2023 دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …