یادی دامەزراندنی پەکەکە لەبناری قەندیل پیرۆزکرا 

 

لە بناری قەندیل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بە ئاھەنگگێڕان و وتنەوەی دروشم. پیرۆزکرا.

بەبۆنەی ٤٥میین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەوە، بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ لە بناری قەندیل بەشێک لە ھاوڵاتیانی بناری قەندیل ئەم یادەیان بەرز ڕاگرت.

لەدەست پێکی یادەکەدا شێخە محەمەد، لەسەر ناوی ھاوڵاتیانی ناوچەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند: دامەزراندنی پەکەکە مەشخەڵێک بوو، کە ھەر چوار پارچەی کوردستانی ڕوناک کردەوە، داگیرکەرانی کوردستان زۆر ھەوڵیاندا، کە گڕی ئەو شۆڕشە گەورەیەی پەکەکە کپ بکەن، بەڵام نەک ھەر نەیان توانی بەڵکو تادێت شۆڕشی پەکەکە بە گوڕتر و بەھێزتر دەبێت .

ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: لە ئێستادا بەوپەڕی ورە بەرزییەوە شەڕڤانانی ئازادی پەکەکە لە دژی دوژمنان و داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن، بەجۆرێک، کە ھیچ شتێک نایان وەستێنێت تەنانەت بەکارھێنانی چەکی کۆمەڵ کوژی کیمیایش ناتوانێت ئیرادە و ھێزیان تێک بشکێنێت .

لە کۆتایدا بە دروشمی “بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بێ سەرۆک ژیان نابێت و کردنەوەی ئاگر پیرزۆبایی” کۆتایان بە چالاکیەکەیان ھێنا.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *