دایکی گەریلا هەڤاڵ تۆڵە، بەبۆنەی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییەوە، سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کرد و پیرۆزبایی دامەزراندنی لە تەڤگەری ئازادیی کرد و رایگەیاند گرنگە کورد بیت و خیانەت لە گەلەکەی خۆت نەکەیت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە شاری سلێمانیی لە بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان دایکی هەڤاڵ تۆڵە لە نۆیەمیین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادییدا سەردانی بارەگای تەڤگەری کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان تارا حسێن و سەلام عەبدوڵڵا و ئەندامانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازیی لێکرا.
دایکی گەریلا هەڤاڵ تۆڵە، پییرۆزبایی نۆیەمیین ساڵەی دامەزراندنی لە هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کرد و رایگەیاند، گرنگە کورد بیت و خیانەت لە کوردبوونی خۆت نەکەیت.