ئەو دایکەی تەرمی کوڕە شەهیدەکەی بە پۆست بۆ نێردرایەوە دەستگیرکرا

لە شەپۆلی دەستگیرکردنەکان لە باکوری کوردستان، خالیسە ئاکسۆی ئەو دایکەی سێ ساڵ لەمەوبەر، لە سندوقێکی پۆستەدا تەرمی کوڕەکەیان بۆی ڕەوانە کردبوو دەستگیرکرا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێ دا، پۆلیسی تورکیا لە ئامەد جیا لە خالیسە ئاکسۆی، کچەکەی و هاوژینی کچەکەیشی دەستگیر کران.

سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە خالیسە ئاکسۆی و کچەکەی مەزگین قەرەتاش لە ماڵەکەی خۆیان بوون، کاتێک هێرش کرایە سەریان، هەروەها منداڵە بچووکەکانی ئەو بنەماڵەیە بە درێژایی دوێنێ دەستبەسەر و دواتر ڕادەستی کەسوکاری ئەم بنەماڵەیە کران.

ساڵی ٢٠٢٠ بوو کە دەوڵەتی تورکیا لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەدا تەرمی “عەگید ئیپەک”ی لە سندوقی پۆستدا بۆ دایکی ناردەوە.

عەگید ئیپەک گەریلای هە/پە/گە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە دێرسیم شەهید ببوو.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …