له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
جارێكیان وتارێكم له سه‌ركۆچی دوای محه‌مه‌د هه‌ركی نووسیبوو ،براده‌رێك بۆی نووسیبووم پارتی ئه‌ویشیان كڕی ، له سات و كاتی ریفراندۆم ئێمه مه‌ترسیه‌كانمان باس ده‌كرد براده‌رێك پێی وتم تۆ پیاوی سه‌فه‌ویت ، دكتۆرێكی زانكۆش له به‌رنامه‌یه‌كی كوردسات پێی وتم سێزده رۆژی تر كه ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌نرا ئه‌و ده‌م شه‌رم ده‌تگرێ له‌م وڵاته دانیشی ، رۆژێك ده‌كرێینه جه‌لالی ، رۆژێك به‌عسی و رۆژێك پیاوی فڵان و رۆژێ تر پیاوی فیسار ، كه به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بووم ، كاك فه‌رهاد عه‌ونی پێی وتم له‌تیف گیان لای مام جه‌لال روگیرمان مه‌كه ، وه‌كی تریش هه‌بوون ده‌یانگوت جه‌لالیه ، له‌و رۆژانه بابایه‌ك له‌و ئه‌مه‌ریكایه‌وه بۆ من و هه‌ندێكی دی هۆنیوه‌ته‌وه كه پیاوی لاهورین ، ئه‌و قسه‌ی به‌رزو نزمیشی كردوه ، جا له هه‌موو ته‌مه‌نما یه‌كجارو یه‌ك خوله‌ك و بۆ یه‌ك سڵاو لاهورم بینیوه كه ئه‌و ده‌م نه‌كه‌وشی بوو نه‌كاڵه‌ك.
خۆ ره‌نگه حه‌زم كردبێت بیبینم و نه‌ڕه‌خسا بێت به‌تایبه‌ت له سه‌ر پرسی كه‌ركوك و رۆژنامه‌نووسی ویستومه ره‌خنه‌ی لێبگرم ، له سه‌ریشیم نووسیوه، له ژیانما یه‌ك رۆژ پیاوی كه‌س نه‌بوومه، لێ دۆستی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامی و شیوعیم هه‌بووه ، ئه‌وه‌ته‌ی هه‌شم به سروشت و بیركردنه‌وه چه‌پم ، چه‌پێكی زۆر هیومانی ،زۆرترین خه‌می نووسینم بۆ ئه‌نفال و كه‌ركوك بووه ، ره‌نگه له هه‌ندێ بار‌و دۆخیشدا بۆ ماوه‌یه‌ك له حزبێكدا كارم كردبێت ، به تایبه‌ت له یه‌كێتی و گۆڕان ، به‌ڵام هه‌میشه خاوه‌نی خۆم و ڕای خۆم بوومه ، كێشه‌له‌م تۆمه‌ت دروستكردن و تانه دانه بڕوا بوونی خه‌ڵكه جا بۆ باباكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوو كه‌س له نزیكمه‌وه ده‌ستخۆشیان لێكردوه ، شۆك ئه‌وه‌یه نزیكه‌كانت ئه‌شهه‌دوو بۆ بوختانی دور بكه‌ن .
خۆ ئه‌گه‌ر نه‌منووسیباو ره‌خنه‌م نه‌گرتبا هه‌رگیز ئه‌و هه‌موو ئازاره نادراین ، ئه‌وه‌ش ده‌ردی نووسین كه بۆ ئێمه‌و مانان هیچ خێرێكی نه‌دایه‌وه دایكم وته‌نی ” شه‌ڕیشی به پای سه‌گ ”
له راستیدا بۆ بوختان و تانه‌و ته‌شه‌ر هه‌ر دێڕه شیعره‌كه‌ی مامۆستا گۆران به‌سه
ئه‌ی تریفه‌ی مانگه سپی ده‌ركی ده‌لاقه
باپیس نه‌بی خۆت مه‌ده له‌م كوردی عیراقه