ڤیدیۆی دڕندەیییەکی دیکەی سوپای تورک؛ سەگەکان بە زۆر دەنێرنە ناو تونێلەکانی شەڕ

 

ڤیدیۆی ئەوە ئاشکرا بوو، کە چۆن سوپای تورک سەگێک ئامادە دەکات و بە زۆر دەینرنە ناو تونێلەکانی شەڕی شەهید هاوڕێ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین.

هێرشی سوپای تورک بۆ سەر زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢دا بۆ داگیرکاریی دەستی پێکردبوو، لەگەڵ ئەوەی چووەتە مانگی چوارەمەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە هیچ ئامانجێک نەگەیشتوە، دەوڵەتی تورک دەیخواست بە کەلوپەل و کەرەستەى  جەنگیی ناتۆ و بە پشتیوانیی پارتی (پەدەکە) ناوچەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ماوەى چەند هەفتەیەکدا داگیر بکات، بەڵام ئەو حساباتانەى دەوڵەتی تورک لەم پرۆسەیەی ئیستادا بۆی پێکنەهات. سوپای تورک لە چیاکانی باشووری کوردستان کەوتووەتە ناو زۆنگاو. لە بەرامبەر شێوازەکانی بەرخۆدانی گەریلای هاوچەرخ بە هەموو جۆرە هێزێکی سەربازی شەڕی کرد بۆ ئەوەی خۆی لە دۆخی زۆنگاو و نالەبار و بنبەستە ڕزگار بکات. بۆ ئەوەش لە جەردەوان و جاشەوە بۆ کۆنتراکان، بۆ کۆماندۆ راهێنراوە تایبەتەکان، ئەو سەربازانەی، کە بە پارە شەڕ دەکەن تاوەکو یەکەی تایبەت، کە پێیان دەڵێن، “کڵاو لارەکان /  kumik bordo” و هەموو جۆرە هێزە سەربازییەکانی خستووەتە ناو ئەو شەڕە. سەرباری ئەوەش لە سێ مانگی ڕابردوودا چەندین جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

سوپای تورکی داگیرکەر بێدەنگیی جیهان و ڕای گشتی نێونەتەوەیی بە دەرفەتێک بۆ خۆی دەزانێت و هەموو جۆرە چەکێکی کیمیاوی قەدەغەکراو و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی و بۆمبی فۆسفۆری بەکار دەهێنێت و چەندین گەریلا بەهۆی ئەو هێرش و پەلامارە چەپەڵانەوە شەهید بوون.سوپای تورک، کە ناتوانێت بچێتە ناو گۆڕەپانەکانی شەڕ و تونێلەکان، پەنای بۆ خراپترین شێوازەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بردووە، کە ڤیدیۆی ئەو شێوازەیان ئاشکرا بووە. ئەو گرتە ڤیدیۆییە بە ڕوونی دەریدەخات، کە چۆن سەگەکان وەک ئامرازێکی شەڕ بەکار دەهێنرێن، کە لەلایەن مرۆڤایەتییەوە مەحکوم و ئیدانە کراوە. ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە کامێرای سەربازانی تورک بەدەستهاتووە، کە بەسەری سەگەکانەوە بەستویانەتەوە، ئەو ڤیدیۆیەش زەقترین و کۆنکرێتیترین بەڵگەیە، کە سەربازانی سوپای تورک لە دژی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بێدەسەڵات و بێچارە ماونەتەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە ماوەکەى ٩ خولەک، سەربازانی تورک سەرەتا کامێرایەک و لایتێکی لید و هەندێک کەرەستەی دیکەی شەڕ بە سەگەکەوە دەبەستنەوە. پاشان سەگەکان دەبەنە بەردەم تونێلێکی جەنگ و پەتی ملی سەگەکان دەکەنەوە. سەگەکە نایەوێت بچێتە ناو تونێلەکەوە. ڕاهێنەری تایبەتی سوپای داگیرکەری تورک ڕەفتاری خراپ لەگەڵ سەگەکەدا دەکات و سەگەکە ناچار دەکا بچێتە ناو تونێلەکانی جەنگەوە.ئەو سەگە، کە لەلایەن سەربازانی سوپای تورکەوە ڕەوانەی تونێلەکانی شەڕی شەهید هاوڕێ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین دا کرا، لە کاتی شەڕدا کوژرا.

لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا لە هەمان تونێل دا ئەوە دەربینرێت، کە دوای شەڕی نێوان گەریلاکانی هەپەگە – یەژا ستار و هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، تونێلەکە لە سوپای داگیرکەر پاککراوەتەوە و تەرمی سەگەکەش لەژێر کۆنترۆڵی گەریلاکاندایە.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *