محەمەد هەریری
خودی بەشێكی زۆر لە توركەكان دەڵێن هەرجارەی ئاگر لە دارستانێك بەردەبێت، پاش كوژاندنەوە ئەو شوێنە ناكەنەوە دارستان، بەڵكو هوتێڵ و باڵەخانەی بڵندی لێ قیت دەكەنەوە!
من لە یەكەم ڕۆژەوە دەڵێم ئەوە كاری كوردان نییە، بەڵكو یان سروشتكردە ناڵێم خوا، نەوەك برادەرانی ئیخوان تووڕە بن، كە هەموو نەهامەتیەكی كورد بە سزای خوا دەزانن، ئەوەی تورك بە سزای خوا نازانن، و هاشتاگی نزا بكە بۆ توڕكیا pray for Turkey سۆشیال میدیای تەنیوەتەوە، یەكێكیان بە دەگمەنیش ناڵێن ئەوە سزای خوایە بەسەر ئەردۆگان و تورك دێت، هەرچەندە لە عەقڵیەتی دینی ئیسلامی، هەموو كارەساتێك بە سزای خوا دەبەستنەوە، بەڵام بۆ ئەردۆگان ئۆفەری تایبەتی خوایی پێیە نایگرێتەوە. یانیش كاری كەسانێكی بزنزمانی گەورە و دەسەڵاتدارە كە سوود لەو كارەساتە دەبینێت، یانیش وەك خزمێكی ئەردۆگان لە تویتێكدا نووسیبووی كە سیاسیەكی ئۆپۆزسیۆنی توركی وتوویەتی: ئەردۆگان قەت دەسەڵات جێناهێڵێت تەنها بە ڕوودانی كارەساتێكی نیشتیمانی گەورە نەبێت!
هەرچۆنێكی بێت ئەوەی دڵخۆشم دەكات، كورد بە گشتی هەست وشعوری بۆ گەڕاوەتەوە، دەزانن توركیا دوژمنی هەرە سەرسەختی كوردە، بۆیە زۆربەی هەرەزۆری شاگەشكە بوونە كە دەبینن تورك تێكداشكا و غەمبارە، بەڵكو ئەوە خوایە پاش ئەوەی لە هەمان تاڵاودا خواردیانەوە، كەمێك دەبنەوە مرۆڤ.