تەڤگەری ئازادیی  بە مەبەسەتی پیرۆزبایی ساڵیادی رزگاکردنی شەنگال سەردانی پادێ_یکرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی، بەمەبەستی پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیادی رزگارکردنی شەنگال، سەردانی نووسیینگەی پادێی لە سلێمانیی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/١١/١٥، لە شاری سلێمانیی شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە پێکهاتبوون لە: چرۆشوانیی هاوسەرۆرکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی و هەریەک لەهەڤاڵان “ئازاد عومەر، رەزا رەسوڵ، هەڤاڵ مەحمود، بەمەستی پیرۆزبایی رزگارکردنی شەنگال لە دەستی تیرۆریستانی داعش، سەردانی نووسیینگەی پادێ-یان لە شارەکە کرد و لەلایەن سلێمان حەجی – ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان پێشوازییان لێکرا.

شاندەکەی تەڤگەری ئازادیی پیرۆزبایی هەشتەمین ساڵیدی شەنگالی پیرۆز کرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە رزگارکردنی شەنگال دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ گەلی ئێزیدیی، هەر بەبۆنەی رزگارکردنی شەنگالەوە تاجەگوڵینەیەکیان پێشکەش بە پادێ کرد.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …