ئەردۆغان پوشە، یا شوشە؟

فەرهاد سەنگاوی

پێش هەموشت خەمبار و داخدارم بۆ سوتاندنی هەر دارێک و هەر پەپولەیەک هەر مارێک لەهەر وڵات و هەر شارێک. بەڵام کێ لێی بەرپرسیارە و کێ هۆکارە، تاڵانی وێرانی گرانی دەردەسەری و دەربەدەری بیری نەخۆشی سەرۆکی نەخۆش؟؟؟؟.

ئەردۆغان….پوشە یا شوشە. کە تورک لەسەدا ۷ی نەوەد ملیۆنی تورکیا بێت، کە کورد و یونان و ئەرمەن و لاز و….هتد وێران دەکەیت، کە پەلاماری باشور و ڕۆژئاوا و لیبیا و ئەرمینا و ئەفغان و کوبرس دەدەیت، سوپا دەبەیت بۆ قەتەرۆکە، کە عوسمانیی دواکەوتن زیندو دەکەیتەوە، کە پشتیوانی نەهزە و مورسی و بەشیر و ئیخوانی موتەخەلیف دەکەیت، کە بەڕوی بادینان و زەیتونی ئەفرین دەدزیت، کە شەو و ڕۆژ قەندیلی پیرۆز بەچڕنوکی اف ۳٥ وەک کەرامەتی نەتەوەکەمان دەڕوشێنیت، کە ڕۆژانە ژن و منال و پوش و پەردوو بەرخ و بەرد دادەکرۆژیت دەبێ چاوەڕێی ئاو و ئاگریش بیت….؟؟؟؟ ئێستا کێیە ئاگرت تێبەردەدات؟ ئاسانە کە بزانیت؟تۆ دوژمنی کێ نیت نەک دۆستی کێ؟ ئیسلامیی بەستەزمانی تورک، یا گوڵەنی کوێخای بەهەشت، زیندان ماوە بەچۆڵی؟ بڕۆ تورکیا تەلبەند بکە بۆ زیندان. تەلبەند زۆر پارەی ناوێت زانای نەزانەکانیت بەڕاستی نەزانیت. هەمو جیهان دوژمنی تۆن….؟؟؟؟ وانیە گەمژە لەهەر وڵاتێک مشتێک جاشت هەیە دەبا بێن ڕزگارت بکەن دەی؟؟؟؟. کێت ئازار نەداوە کێ لێت بێزار نیە؟ دەبزانە کێیە؟؟؟؟ داعش؟ بەغدادی؟ ئەنەکەسە؟ بەرزانی؟ هەمویانت فرۆشت و بەکارتهێنان و فڕێت دان؟ تۆ کە ماڵت لە پوشە یا لە شوشە ئەم بەردە فڕکێت لەچی….؟؟؟؟. ئەوروپا و ئەمریکا و ڕوست بێزارکرد؟؟؟؟ ئێستا بەس خۆت و دوسێ مالا عەلی کەڵەکت ماون، بەردە فڕکێ مەکەن ئێوە هەمیشە یا پوشن یا شوشە….؟؟؟؟.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *