کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەپەرلەمانى ئەڵمانیا بە جینۆساید ناسێنرا

 

 

بەزۆرینەى دەنگی ئەندامەکانى پەرلەمانى ئەڵمانیا دەنگی لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکاندا و بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەى ئێزیدیەکانى بە جینۆساید ناساندووە گەیشتە ١٢ وڵات.

پەرلەمانى ئەڵمانیا دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان لەلایەن چەتەکانى داعشەوە بەزۆرینەى دەنگی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بە جینۆساید ناساند.

لەکاتى کۆبوونەوەکە ژمارەیەک کەسایەتى ئێزدی و رزگاربووی دەستى داعش لە پەرلەمانى ئەڵمانیا ئامادە بوون، دوای بەجینۆناساندنى کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان پەرلەمانتاران بە چەپڵەڕێزان خۆشحاڵی خۆیان بۆ پەسندکردنى دەربڕی.

بە جینۆسایدناساندنى کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان ژمارەى ئەو وڵاتانەى ئەو بڕیارەیانداوە گەیشتووەتە ١٢ وڵات و لەئێستاشدا ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە پلانیاندایە ئەو کۆمەڵکوژییە بە جینۆساید بناسێنن.

لە ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری و بەهۆیەوە نزیکەى پێنج هەزار کەس بوونە قوربانى و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژن و منداڵیش ڕفێنران، تائێستا لەو ژمارەیە سێ هەزارو ٥٦٠ کەس ئازاد کراون.

هەروەها بە هەزاران کەس بەهۆی داگیرکردنى شنگال لەلایەن چەتەکانى داعش و کۆمەڵکوژی خەڵکی سنورەکە هەزاران کەس ئاوارە بوون کە تائێستا بەشێکیان گەڕاونەتەوە ناوچەکانى خۆیان و بەشێکیشیان تائێستا لە کەمپەکاندان.

 

هەروەها چێکی بکە

كێ وای كرد ڕۆح لە باشوردا نەمێنێ؟

تارا حسێن شەهید لە دوای شەهید کەسانی سڤیل و بێ چەك، گوندنشین، هەنگەوان، دوكاندار، جوتیار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *