سەرچاوەیەکی ئەمنیی رایگەیاند، لە سنوری پارێزگای کەرکوک بۆمبێكی چێندراو تەقیەوە، بەو هۆیەوە چوار سەربازی هێزەکانی سوپای عێراق بریندار بوون.
سەرچاوە ئەمنییەکە ناوی ئاشکرا نەکراوە بە “بەغداد یوم”ی راگەیاندوە، لە قەزای داقوقی سەر بەپارێزگای کەرکوک، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو چوار سەربازی سوپای عێراق بە ناوەکانی (ح،م) و (ح،ك) و (ق،م) و (ا،ع) بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراوان.