جێی خاڵیی پیاوێک؛ لە پەڕی گوڵاڵە..!

توانا ئەمین

شێرکۆ بێکەس لە کەس نەدەچوو لە خۆی نەبێت… بەو تەمەن و ناو و ناوبانگە گەورەیەیەوە ھەمیشە گەنجەکانی دەخوێندەوە، بە وردی گوێی لێ دەگرتن. ساڵی ٢٠٠٦ ئەو کات من لە دێیەکی خشپیلانەی جوان لە دامێنی سلێمانی بە ناوی (زڕگوێز) دەژیام. ڕۆژێکیان تێلەفۆنی بۆ کردم و وتی؛ بۆ نایەی سەرێکم لێ بدەیت ئیشم پێتە… کە گەیشتمێ، دوای ھەواڵ پرسینی گەرم و بڕێ باسوخواسی ئەدەبی و چا خواردنەوە، وەک ھەمیشە لە ھەوری ناو دووکەڵی جگەرەکەیەوە گوتی: “توانا ئەمین، کتێبێکی تازەم ھەیە، بەر لەوەی چاپی بکەم حەزدەکەم بیخوێنیتەوە و سەرنجی خۆتم پێ بڵێیت..”!!
ئاوھا سادە و خاکی بوو، بە گرنگییەوە گوێی لەسەرنجەکانی گەنجێکی وەکو منیش دەگرت… کە ھاتمە ئەوروپا دیسان بەر لە چاپ کردن ھەردوو کتێبی (ئەسپێک لە پەڕی گوڵاڵە) و (خێراکە مردن خەریکە بگات)ی بۆ چەند ھاوڕێیەکی نزیکی خۆی ناردبوو.. لەناویشیاندا من ئەو شەرەفەم پێبڕابوو ھەردوو كتێبەکە پێش ئەوەی بچێتە چاپخانە بخوێنمەوە… لە پاش مەرگیشی بەهۆی ماڵباتە بەڕێزەکەیانەوە دیسیان شەرەفی ئەوەم پێبڕا، دوا شیعری تەواونەکراوی؛ (پاسکیلێکی کەرکوکی) کە ئەو کاتە چاپ نەبووبوو، بخوێنمەوە… درود کە ھێندە گەورە بوویت… کە جێی خاڵییت؛ بە کەسی تر پڕ نابێتەوە..
یادت هەر زیندوو بێت..

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *