مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی قەسەدە لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە: ئامانجمان چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە، ئێمە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشەی ناوچە داگیرکراوەکانمان چارەسەر بکەین، ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگەی دانووستانەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
ئەوەشی باسکردووە: پێویستە هەموو لایەک بزانن، کە دیالۆگ دەتوانێت کۆتایی بە قەیرانی سووریا بهێنێت ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ڕژێمی سووریا تا ئێستا لە دژی هێرشێکی تورکیا هەڵوێستیان هەبووە.
دەشڵیت: ڕووسیا دڵنیامان دەکاتەوە، کە ڕێگە بە هێرشی دەوڵەتی تورکیا نادات. ئێمە ئامادەین و لە جاران بەهێزترین بۆ وەڵامدانەوەی دەوڵەتی تورکیا، ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی تورک لە شەڕدا سەرناکەوێت، ئێمە شەڕخواز نین، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هێرش بکات، بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەین.
س_ع