لای زۆرینە شەهید د. قاسملۆ کاریگەرترین و گەورەترین سەرکردەی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە مێژوی خەباتی سیاسیی و چەکداریی رۆژهەڵاتی کوردستاندا لە ٧٠ ساڵی رابردودا. سەرکردەیەک خوێندەوار، دیپلۆمات، خاوەن کاریزمایەکی بەهێز و کاتێک سەرکردایەتیی حدکای گرتە دەست، بەتەواوی ئەو حیزبەی لە قۆناغێکی لاواز و بڵاو و بێبڕیاری سەربەخۆوە گۆڕی بە حیزبێکی کاریگەری گەورەی ناو بزاڤی رزگاریخوازیی تەواوی کوردستان نەک تەنها رۆژهەڵاتی کوردستان.
کەچی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بنەماڵەی بارزانی ئێستاش رقیان لە د. قاسملۆیە و لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی شەڕێکی گەورەی حدکایان کرد.
هۆکار؟
پارتی و بنەماڵەی بارزانی هیچ کوردێکیان قبوڵ نییە کە خاوەنی پڕۆژە و بیروڕا و دیدێک بێت کە جیاواز بێ لەو کوردایەتییە-بارزانییە-پارتییەی خۆیان دەیانەوێت.
بۆیە، هیچ جێی شۆک نییە کە پارتی و بنەماڵەی بارزانی کەوتونەتە پێش سوپای تورکیا بۆ لێدان لە پەکەکە و بزوتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان لە باکور و رۆژئاڤا. هەروەها، هێند گەمەکە ناشیرین و ریسوادەکەن و هێند دور دەڕۆن کۆچ و پەنابەرێتیی خەڵکی کوردستان دەخەنە ئەستۆی پەکەکە.
داماننا پەکەکە تاوانبارە، ئەی پارتی و بارزانی لەگەڵ د شەهید قاسملۆ کێشەیان لەسەر چی بو؟ د قاسملۆ هاتبوە هەرێمی کوردستان شەڕی پارتی و بارزانی بکات یان ئەوە پارتی و بارزانی بون لەناو خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە یەک دونیا رێزیان لێگیرابو لەلایەن کوردانی رۆژهەڵاتەوە کەچی شەڕی کوردیان کرد بۆ کۆماری ئیسلامیی؟
هەرکەسێک ئازاد و نیشتیماندۆست بێ، کۆیلە و پارتیدۆست نەبێ، پارتی قبوڵی نییە تەنانەت لەناو بنەماڵەکەی خۆشیان. هەر بۆ نمونە، ئاخر کێ هەیە لە د ئەیوب بارزانی ئازادتر و نیشتیماندۆستتر کەچی گەڕانەوەی خاک و مەملەکەتی خۆیشی لێ قەدەغەکراوە بە هۆی ئیرادەی ئازادیەوە؟