لە هەولێر بە زمانی تورکیی وتاری هەینی پێکەش ئەکرێت

ئاژانسی فورات بڵاویکردەوە، لەسەر داوای دەوڵەتی تورکیا و بە ئاسانکاریی پارتی لە چەند مزگەوتێکی شاری هەولێر زمانی وتاری نوێژی هەینی لە کوردییەوە ئەگۆڕدرێت بۆ تورکیی، ئەمەیش لەکاتێکدایە ژمارەی نوێژخوێنان لە هەندێک لەو مزگەوتانە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن.

بەگویرەی زانیارییەکان ئاژانی هەواڵی فورات، لە مەزگەوتی تەنورچیان کە دەکەوێتە گەڕەکی تەعجیلی شاری هەولێر ، ماوەی چەند ساڵێکە بە زمانی تورکیی  وتاری هەینی پێشکەش ئەکرێت بە بیانوی هەبوونی تورکمان لەو ناوچەیە، بەڵام بەپێ ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی تورکمانەکانی شاری هەولێر ئەو کەسانەی کە بەشداریی لە وتاری ئەو مەزگەوتەدا ئەکەن لە ژمارەی پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکەن.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوڵەتی تورکیا لەوە نیگەرانە کە هاووڵاتییانی شاری هەولێر بە تایبەتیی تورکمانەکان بەشداریی ناکەن لە وتاری هەینی ئەو مزەگەوتە، چەند جارێک  لە ڕێی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرەی تورکمانیی داوایان لە هاووڵاتییان کردوە بەشداریی وتاری هەینی ئەو مەزگەوتە بکەن، بەڵام  تا ئیستا ژمارەی بەشداربووان لە ژمارەکانی پەنجەی دەست تێپەڕ ناکەن. هاوکات پەیامنێری فورات نیوز ئەوەشی زانیوە کە لە ماوەیکی نزیکدا مەزگەوتی شافعی- شاری هەولێر زمانی وتاردانی لە کوردییەوە دەگۆڕێت بۆ زمانی تورکیی.

هەروەها راپۆرتەکە ئەوەسی خستووەتەڕوو، دەوڵەتی تورکیا و تورکمانەکانی سەر بەو دەوڵەتە داویان لە پارتی کردوە کە مزگەوتی سەر قەڵای هەولێر ڕادەستی ئەوان بکرێت و بەزمانی تورکیی وتاری تێدا بخوێنرێت، پارتی و ئیدارەی هەولێر لاریان نەبووە لەو داواکاریەی دەوڵەتی تورکیا، بەڵام خاوەندارایی موڵكی مزگەوەتەکە دەگەڕێتە بۆ بنەماڵەیەکی شاری هەولێر و ڕێگرییان کردوە، کە ئەو مزگەوتە لەسەر قەلای هەولێر ڕادەستی تورکیا بکرێت.

دەوڵەتی تورکیا بە بیانوی هەبوونی تورکمانەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستێوردانیكی زۆر فراون و بێسنور لە کارو باری ئیداریی و  سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو ئەو دەوڵەتە بە هەزاران ئەندامی لەبەرەی تورکمانیی بردوە بۆ تورکیا بۆ پەروردەی چەکداریی، لە دوای تەواو بوونیان گەڕیندراوەنتەوە عێراق، وەک باڵی سەربازیی و سیخوریی (میت) لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەژین.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …