کاتی ئەوەیە فاشیزمی ھاری تورکیا بناسن

رەگەز پەرستی دەوڵەتی تورک بەھێز وەرگرتن لە نەژاد پەرستی  دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئەکەپەو مەھەپە بەجۆرێک دەستکراوە، و ھاربووە کە ئیدی شتێک نەماوە لەو دەسەڵاتەدا جگە لە زھنیەتی رەشەکوژی کوردان و زمانی شەرو لەناوبردن، ئەوەی لە بەرامبەر بنەماڵەیەکی کوردی شاری کۆنیای تورکیا ئەنجامدراوە کە بوەتە ھۆی گیان لەداستدانی حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی رەنجدەر کە تەنھا لەبەر ناسنامەی کورد بوونیان قەتڵوعامکران. لە راستیدا  دەست و زھنیەتی دەوڵەتەکەی ئەردۆغان و باخچەلیە دژ بە نەتەوەی کورد.  جیھان شاھیدی کۆمەڵکوژی و تێکدانی گۆرستانەکان و ژینگەو شوێنەواری کوردانە لە عەفرین  و سەرێکانی تادەگاتە برینەوە سوتاندنی رەزوباخی گوندنشینانی باشوری کوردستان، ئەو زھنیەتە رەگەز پەرستیە شاراوەنیە دەستیان سورە بە خوێنی ھەزاران ژن ومنداڵی کورد،  ئەوھێرشە تەنھا بۆ سەر خێزانێک نیە بەڵکو ھێرشە بۆسەر ھەمووکوردێک، بۆ سەر ھەموو ئازادیخوازێک، بۆ سەر ھەموو ئەوانەی دژبە نەتەوەپەرستی و رەگەزپەرستین ئەورووداوە دەبێت ھەموومان راچڵەکێنێت بەتایبەت ئەو کوردانەی ھەتا ئێستاش پێیان وایە دەتوانن نان و دەسەڵاتیان لەگەل ئەو حکومەتە رەگەزپەرستەدژ بەکوردەی تورکیا بەش بکەن ؟ کەجێی داخە بۆئەوەش ئامادەن ئێسکی رانی براکانی خۆیان بشکێنن و ھەرۆژەی بە پاساوی پوچ و بێ بنەما لەژێر سێبەری لەشکرو فرۆکەی ئەو دوژمنە سەرسەختەی کورداندا پەلاماری کوردی شۆرشگێرو ئازاد ئەدەن شەرفرۆشی و پەلامارەکەی چەندرۆژی رابردوی چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق ـ بۆسەر گروپێک گەریلا لە ناوچەی خەلیفانی بێخمە و شەھیدکردنیان کردەوەیەکە تادوارادە نابەرپرسانەیەو ئاوکردنە بەئاشی داگیرکاری دەوڵەتی فاشستی تورک، پێویستە ھەر مرۆڤێکی خاوەن ھەڵوێست و ویژدان زیندوو بەتایبەت تێکۆشەرانی ناوپارتی رێنەدەن لەوە زیاتر ئەو مێژوو رەنجەیان لەوە بێ بەھاو ناشیرین بکرێت ، لەلایەکی دیکە وە ئەرک وبەر پرسیاریەتی ھەموو ھێزو لایەنێکی سیاسی  و کەسایەتیەکی ئازادیخوازە خاوەن ھەڵوێستی کرداری بن و بەیەکگرتووی کار بۆ وەستاندنی خیانەتی ناوخۆ و فاشیزمی دەوڵەتی داگیر کەر بکرێت ئەوەش بە یەکگرتووی و بەبنەماگرتنی بەرژوەندی گشتی گەلی کوردئەنجام گیردەبێت ـ

نەفرەت لە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرـ

 

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

 ١ئابی ٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لەبارە دوو رۆژنامەنووسە شەهیدەکەوە هاتەدەنگ

ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین دەوڵەتی تورکی فاشست و دڵ پڕلەقین، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *