دەسەڵاتدارانى باشوور لە فیکری ئۆجالان دەترسن و ناهێڵن بگاتە خەڵک 

سەبارەت بە ڕیگریی و بڵاوبوونەوەو ئاشنابونی ڕاستەقینەی تاکەکان بە فیکری ڕیبەر ئۆجالان، محەمەد بەکر چاودێری سیاسیی دەڵێت: فیکر و فەلسەفەی ئەو ڕێبەرە خزمەتێکی گەورە بەتاک دەکات، لەبەرئەوەی ئەو فەلسەفەیە پێش ئەوەی سیستەمێکی ئایدیۆلۆژی بێت، سیستەمێکی ژیانییە، ژیان دەکاتەوە بە بەری تاک و کۆمەڵگەی کوردییدا.

محەمەد بەکر چاودێری سیاسیی، لە لێدوانێکیدا لە بارەی فیکری رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو رێگرییانەی لەو فیکرە ئەکرێت ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت: نەک تەنیا لە باشووری کوردستان بەڵکو لە تەواوی سیسیتەمە نێودەوڵەتییەکاندا داگیرکەران و دەوڵەتە زلهێزەکان ترسێکی گەورەیان بەرامبەر فیکر و فەلەسەفەی و تێزی ڕێبەرئۆجالان هەیە، لەبەرئەوەی شاکارەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە باس لە سیستەم و مۆدێلێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دەکات، لەناو ئەو سیستەمەدا جێگای چاوچنۆک و فاشیزم، میللیگەرا و مۆدێلی سەرمایەداریی تێدا نابێتەوە.

وتیشی: لە باشووری کوردستان مۆدێلی میللیگەرایی سەرەتایی و بەکرێ گیراوبوون زاڵە، کە مۆدێلێکە بەدرێژایی مێژوو لەخزمەت داگیرکەراندا بووە، ڕێبەر ئۆجەلان دژی ئەم مۆدێلانەیە و پێشنیاری نەتەوەی دیموکراتی، فیدراسیۆنی دیموکراسیانە و یەکێتی ئازادانەی گەلانی کردووە، لەناو ئەقڵیەتی میللیگەرایی سەرەتاییدا ئەو پێشنیارانە جێیان نابێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو: دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان تەنیا بەرژەوەندی خۆیان دەوێت، لەبەرئەوە داگیرکەران چەندە لە فیکر و فەلسەفەکەی ڕێبەر ئۆجەلان دەترسن ئەوندەش ئەم هێزە میللیگەرا و بەناو دەسەڵاتانەی باشوور لێی دەترسن، لەبەرئەوە ژیانکردنی ئەم ئایدۆلۆجیایە بە مەرگی خۆیان دەزانن.

سەبارەت بە چەواشەکاری و شەڕەتایبەتەکان دەڵێت: ئەو چەواشەکاری و شەڕە تایبەتەی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت لەگەڵ ئەو دژایەتییەی کە بەدرێژایی بیست بۆ سی ساڵە، لەبەرامبەر هێڵی پەکەکەدا و ئاپۆچیدا دەکرێت، وایانکردووە کە فیکر و تێزی ڕێبەرئۆجەلان نەگاتە خەڵک، توێژەکان سەریان نەپەرژێتە سەر خوێندنەوە و تێگەشتن لەو فیکرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سۆزێک هەیە بەرامبەری.

ئەوەشی خستەڕوو: ڕاستە لێرە خوێندنەوە بۆ ئەو فیکرە کەمە، بەڵام چین و توێژەکانی باشووری کوردستان، کە  سەرکەوتنەکانی گەریلا و شەڕڤانان، ئیرادە و بەرخۆدانی بەهێز، لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەبینن، دەێتە ئۆمێد بۆیان و سۆزیان بۆ دروست دەبێت بەرامبەری و ڕۆژێکیش ئەم سۆزە دەبێتە مەنتق و کردار، دەبێتە شەپۆلێک بۆ ڕاماڵینی خیانەتکاران و میللیگەرا و ئیسلامی سیاسی و داگیرکەری لە باشووری کوردستان.

ئەو چاودێرە سیاسییە وتیشی: فیکر و فەلسەفەی ئەو ڕێبەرە خزمەتێکی گەورە بەتاک دەکات، لەبەرئەوەی ئەو فەلسەفە پێش ئەوەی سیستەمێکی ئایدۆلۆژئ بێت، سیستەمێکی ژیانییە، ژیان دەکاتەوە بە بەری تاک و کۆمەڵگەی کوردیدا، ئێمە نرخی ژیان نازانین، ئێمە بۆ ئەوەی ڕێز لە خۆمان و مێژوو خاک و نیشتیمانمان بگرین، ببینە خاوەن کەسایەتیکەی باش و بەویژدان، بەئیرادە، بە ئازادی خواز و ئاشتی خواز، ژینگە دۆست و ژیان دۆست پێویستە لەم شۆڕش و فیکر و سیستەمە ژیانیە بکەینەوە کە ڕێبەر ئۆجالان بەڕەنجێکی بێشوومار پێشکەش بە ئێمەی کردووە.

س-ع

هەروەها چێکی بکە

شاندی شەنگال لە بەغداد: پێویستە عێراق ڕێگە بە تورکیا نەدات

شاندێکی شەنگال کە پێکهاتبوو لە میر نایف، دەستەی عەشایەری، دەستەی ئایینیی و کۆردیناسیۆنی هێز و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *