تەڤگەری ئازادیی سەردانی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی نوری مالکیی کرد و دەربارەی چەند تەوەرێک گفتووگۆیان کرد.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەسەرۆکایەتیی تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە شاری بەغداد سەردانی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای کرد و لەلایەن نوری مالکیی سەرۆکی هاوپەیمانییەکەوە پێشوازی لێکرا. شاندەکەی تەڤگەر پێکهاتبوو لە   ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی سوهەیل خورشید و سەلام عەبدوڵا، یوسرا رەجەب پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق.

لە سەردانەکەدا گفتوگۆی دواین ڕەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا، دەرئەنجامی هەڵبژاردن و کاردانەوەکانی قسەی لەبارەوە کرا، هەروەها لە دانیشتنەکەدا تەڤگەری ئازادیی جەختی لە پڕۆژەی چارەسەری خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق  کردەوە، هەردووو لاش بەگرنگییان زانی پەیوەندییەکانیان بەردەوام بێت.

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *