ئەو هاووڵاتییەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا برینداریکرد گیانی لەدەستدا

بەیانی ئه‌مڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دووجار بۆردومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد، لە ئەنجامدا دوو هاووڵاتیی مەدەنیی برینداربەون، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان کە ژنێکە گیانی له‌ده‌ستدا.
كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا دووجار بۆردومانی گوندی بوکریسکان لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی مەدەنیی بەناوەکانى میرزا ئیبراهیم و ئەستى محەمەد برینداربوون، به‌ڵام دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ ئەستی محەمەد گیانی له‌ده‌ستدا.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …