دوای ڕوو داوەکانی هەشتی تەموز چی ڕوو دەدات؟؟

گەڵاڵی مستەفا

دوای کودەتاکەی هەشتی تەموز سەرکەوتنی پڕۆژە نەخشە بۆ کێشراوەکە کە بەپیلانی کارتی  Bجێبەجێکراو لە زۆنی سەوز کودەتاکە سەرکەتو بوو لەبەرژەوەندی بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی و تورکیان ، ئەم کودەتایە بێدەنگی بەدوای خۆیدا هێناو نەجەماوەری یەکیتی و،نەئەندامانی مەکتەبی سیاس وسەرکردایەتیش بێدەنگیان هەڵبژار ، چونکە کودەتاکە سیناریۆ بۆ داڕێژراو بوو .هەردوای کودەتاکە وا بڵاو کرایەوە کە خودی باڤێڵ تاڵەبانی و هێرۆخان ژەهر خوارد کراون ، ئەمەش وایکرد دەنگی ناڕەزایی بەرز نەبێتەوەوقۆناخەکە تێپەڕێنرێ و بێدەنگی لێبکرێ.

 

ئێستا دوای تێپەڕینی کودەتاکە چی ڕوو دەدات کە خاڵی جەوهەری دوای ڕوداوەکەیە ..

توانرا یەکیتی لە ڕوی جەماوەری بچوک بکرێتەوە ، چونکە خەڵکێک زۆر خۆی ئامادە کردبوو دەنگ بەیەکیتی بداتەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق، ئەمەش پارتی وا لێکردبوو نەتوانێ ئەمە قبوڵ بکات کە لاهور شێخ جەنگی هەنگاوی بۆ دەهاوێ و دەیەوێ یەکیتی لە وەرچەرخانێکی نوێدا گوزەر بکات . بەڵام لە ئێستادا یەکیتی زۆربەی ئەم دەنگانەی لەدەست داوە گومانی تێدا نییە یەکیتی نیشتمانی کوردستان دەتوانێ لەم هەڵبژاردنەدا خۆی و بزوتنەوەی گۆڕان چوار بۆ پێنج کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دێنن.

 

‌دوای تەواو بونی هەڵبژاردنەکان ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی هەرێم کە هەردووکیان پشکی پارتین ، دەتوانن ئەم هێزە جوڵە پێ بکەن . ئەو لیوایانەی کە بەر جەنەڕاڵەکانی یەکیتی دەکەون دەگوازرێنەوە بۆ زۆنی زەردو نزیکە لە سەنگەرەکانی پەکەکە . لیوا بەتواناکانی خۆی دەباتە زۆنی سەوز بۆ هەر ئەگەرێک کەلەم زۆنە ڕووبدات ، ئەمەش وادەکات یەکیتی خاوەنی هیچ هێزێک نەبێ بۆ بەرگری کردن .

 

ئامانجەکە تەواو پێکراوە ، چونکە پارتی تەواوی مەکتەبی سیاسی سەرکردایتی یەکیتی هەڵسەنگاند کە ناتوانن خاوەی هیچ بڕیارێک بن لەهەر ڕوداوێکدا ،ئەوەی لەبەردەم پارتی ببو بە کۆسپ لاهور بوو لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ، ئەم دوانەش یێکێکیان تەسیفە کراوە و،نەخشەی تەسفیە کردنی هێزی پێشمەرگەش دەکرێ . ئەوکات ڕێگا خۆش دەبێ بۆ پیلانی c کە پەلاماردانی پەکەکەیە لە قەندیل . هەرکاتێک قەندیل چۆڵکرا ئەوە تەسفیەکردنی یەکیتی زۆر ئاسان دەبێ کە پارتی لە ساڵی ۱۹۷٥ نەخشەی بۆ کێشاوە ..

 

پێویستە جەماوەری یەکیتی خۆی ئینزارێک بداتە سەروی خۆی و ئەم شکەست پێهنانەی یەکیتی قبوڵ نەکات، کە نەخشەی بۆداڕێژراوە ، چونکە یەکیتی نەهی بنەماڵەی تاڵەبانیەو نەهی کەس و،شخسی ترە . بەڵکو یەکیتی هی خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجەی شەهیدو ئەو پیاوانەیە کە خوێنی خۆیان کردە کاسەی مەرگ  هەزاران کەڵە پیاو بە دروشمی کەم ژیان و کەڵ ژیان چونە بەردەم پەتی سێدارە. با بەس بێت سڕینەوەی یەکترو دڵخۆشکردنی ناحەزەکان و دوژمنەکانی کورد ، دەست لەناو دەست وەرنەوە مەیدان و لەهەڵەکانی یەکتر ببورن ، بۆ ئەوەی ڕەنجەی سەدەیەک خەبات و تێکۆشانی کورد به ئاودا نەدرێ لە پێناو پلەو پۆست پارە.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *