هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی کەمپی مەخمورەوە هاتەدەنگ

هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر لە گەرمیان، جوڵە پێکردنی هێزەکانی سوپای عێراقیان بۆ گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزار کرد.

شەیما عەدنان هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، گەماردۆدانی کەمپی مەخمور پیلانێکی سیاسییە و بەهاوکاریی پارتی و تورکیا ئەمە ئەکرێت؛ وەک تەڤگەری ئازادیی لەهەرێمی گەرمیان ئەم هەنگاوەی سوپای عێراق بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزار ئەکەین.

هاوسەرۆکی هەرێمی گەرمیان، داواشی لە پارلمانتاران  و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد لەم بارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت.

tevger – germian

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …