رۆژنامەی صەباح: دانوستاندنی ساسیی ناکۆکییەکان یەکلایی دەکەنەوە

ڕۆژنامەی (الصباح)ـی عێراق،  لەبارەی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانی حکومەتی هەرێم و بەغداد لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئاماژەی بەوەکردوە ڕەنگە دانوستانی سیاسیی ناکۆکییەکە یەکلایی بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، رۆژنامەی (الصباح) لە زاری جەمال کۆچەر، پەرلەمانتاری عێڕاق و ئەندامی لیژنەی دارایی، ڕیاگەیاندوە، لیژنەکە وەفدی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و وەفدەکەی حکوومەتی هەرێمی میوانداریی کردوە، وەفدەکەی حکومەتی ناوەند لەڕێی ژمارەوە پشکی هەرێمیان لە بودجەدا ڕوون کردوەتەوە. کۆبوونەوەکانی لیژنەکە بەردەوام دەبن، ناکۆکییەکان دەربارەی پشکی هەرێم گەورەن، دانیشتنەکەی دوێنێش لە باریدا نەبووە پرسەکان یەکلایی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە خاڵی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغداد بریتیین لە: دۆسێی نەوت، کە بەرهەمهێنان و ڕێژەی بەرهەم و ئەو بڕەی دەبێت هەرێم ڕادەستی بکات لە خۆ دەگرێت، هەروەها دۆسێی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم، حکومەتی هەرێم داوای تێکڕای داهاتی ئەو دەروازانە دەکات، هەروەها تێکڕای داهاتی نانەوتیی جگە لە دەروازەکان.

جەمال کۆچەر راشیگەیاند، حکومەتی ناوەند هەموو داهاتە نەوتیی و نانەوتییەکانی هەرێمی وەکو داهاتی فیدراڵی هەژمار کردووە و سەپاندوویەتی بەسەر هەرێمدا، ئەوەش ئەو ڕێکارەیە کە هەرێم ڕەتی دەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستمان بە بڕیارێکی سیاسییە بۆ یەکلاکردنەوەی.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە ئاشکرای کردووە وەفدی حکوومەتی ناوەند بە ژمارە پرسەکانی نێوان هەرێم و ناوەندیان شیی کردوتەوە و ئاشکرایان کردووە هەرێمی کوردستان هەتا ئێستا ٨ ترلیۆن دینار داهات هەبووە، ئەو شتەی وەفدەکەی هەرێم ڕەتی کردۆتەوە.

کازم ئەلحاج، پسپۆڕی بواری سیاسیی، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە: پەنابردنی حکومەتی هەرێم بۆ لایەنێکی دەرەکیی بۆ چارەکردنی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند ئەگەرێکی زۆر دوورە، بە تایبەتیی کە هەنووکە ئاراستەی سیاسەتی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەهێزکردنی بەغداد و لاوازنەکردنیدایە.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …