چلەی شەهید ناگیهان ئاکارسەل لە سلێمانی بەڕێوەچوو

 

لە هۆڵی تەوار مەراسیمێکی شکۆدار بۆ یادی چلەی ماتەمینیی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

دەستپێشخەریی ژنانی باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەوار بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوان و سیاسەتمەدار و بەشیک لە ڕێکخراوەکان و کەسایەتییئامادەیی چلەی هەڤاڵ ناگیهان بوون، هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەل لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی تیرۆرکرا.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی و پاشان لە لایەن  شۆخان میرزا، لە سەرناوی ژنانی دەستەی دەستپێشخەری باشوری کوردستان،  وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: داوا لە ژنانی باشووری کوردستان دەکەین، خەباتی ناگیهان ئاکارسەل فراوانتر بکەن و بە ڕۆح و وزەی ئەوەوە، ڕووبەڕووی ئەو هێرش و تووندووتیژییانە ببنەوە، کە لەسەر ژنان و کۆمەڵگا هەیە، ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە بە تۆکمەکردنی ئیرادەی ژنان و یەکگرتن و خۆڕێکخستنکردنیان، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین، نەهێڵن خوێنی ئازادیخوازان بەفیڕۆ بچێت و ڕێگە بە دوژمنان نەدەن ئەم کارە تیرۆریستییانە بەردەوام بکەن”.

ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند:”ئەم هێرشە نامەردانەیە و ساتەوەختی دابڕانی ڕۆحی ناگیهان لە جەستەی مرۆڤێکی تێکۆشەر، ساتەوەختێکی ئاسایی نییە و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مێژووییە، شەڕێکە لە نێوان دوو زهنییەتی زیهنییەتێکی تاریکپەرستیی و زیهنییەتێک، کە شەڕ لە پێناو گەیشتن بە حەقیقەت دەکات، ئەم برینە چەندە قووڵ و گرانە ئەوەندەش کین و نەفرەتێکی پیرۆز لە ناخماندا دەهێڵێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوو وتی: ئێمە لەبەردەم تیرۆرێکداین، کە ویژدانە زیندووەکانی هەژاند، چونکە ئەم تیرۆرە لە کاتێکدا ئەنجامدرا، کە بانگی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ لە دنیادا دەنگ دەداتەوە”.کە دەبێت تیرۆری ناگیهان ئاکارسەل “کۆتایی بەو پەرتەوازییەی ژنان بهێنیت، هەوڵبدەین بیکەین بە هێزی ئیرادە و خۆڕێکخستنکرد و خۆپاراستن بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی”.

هەروەها لە مەڕاسیمەکەدا کافییە سلێمان، سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و وتی:”ناگیهان ئاکارسەل تەوارێکی باوەڕبەخۆبووی بەرزەفڕی چیا و نشێوەکانی کوردستان بوو، گەڕیدەیەکی وێڵ بوو بەدوای ناسنامە زەوتکراوەکانی نەتەوە و نیشتمانەکەی، دەستێکی ڕەشی تیرۆر چل ڕۆژ لەمەوبەر بە پلانێکی داڕێژراو ئەو تەوارەی شەهیدکرد، ئێمە بەو تاریکپەرستانە دەڵێین؛ لە جیاتی گوڵێک سەدان گوڵ و لە جیاتی ژنێک هەزاران ژن جێی دەگرێت و کاروانی خەبات بۆ ئازادیی بەردەوامە و ناوەستێت”.

دواتر هەر لەمەراسیمەکەدا ژمارەیەک مۆملە لایەن دایکانی شەهیدەوە  داگیرسێندران و هەروەها سینە فیزۆنێکیش لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل پیشاندرا.

وە چەند پارچەیەک لە جلەکانی شەهید ناگیهان لە هۆڵی تەوار دانرابوون، بۆ ئەو میوانانەی دەیان ویست پەیامێک لە دوای خۆیان بۆ هەڤال ناگیهان ئاکارسەل بەجێ بهێڵن و ئەم پەیامەش لە ڕێگەی نوسینەوە بوو لە سەر جلەکانی.

 

شەهید ناگیهان ئاکارسەل، ناسراو بە هەڤاڵ زیلان کە ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژیی بوو، لە ڕۆژی ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی و لە  گەڕەکی بەختیاریی درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و شەهیدکرا.

 

س-ع

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *