بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە یادەکانی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، تەڤگەری ئازادیی پەیامێکی نوێی بۆ خەڵکی کوردستان و دەروەی کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە١٣/٣/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە بۆنەی نزیک بوونەوە لە یادی نەورۆز و بۆنەکانی سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی ئاڕاستەی هەڤالان و دۆستان و خەڵکی کوردستان و دەرەوەی کوردستان کرد. تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی نزیک بوونەوە لە یادی نەورۆز و سەری ساڵێ کوردی ئەم نەورۆزە پیرۆز دەکەین لە هەموو گەلانی ڕۆژ هەڵاتی ناوین.
لە لێدوانەکەدا ئەوەش هاتبوو: بۆیە ئێمەش وەک نەوەکانی ئەم قۆناغە ئەرکمانە بەمەشغەڵێ دەستمانەوە، ڕووبەڕووی دووژمنانی ئازادیی گەلەکەمان ببینەوە، هاوشان لەگەڵ بەخشینی خوێن ڕووحی و قوربانیەکانمان و فەرهەنگ و کلتوورمان و بۆنە نەتەوییەکانمان زیندوو دەهێڵێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: نەورۆز وەک جەژنی بەرخودان وتەحەدا بەرامبەر بە بەداگیرکاران بەجۆشتر دەکەین، ئێـمەش وەک و تەڤگەری ئازادیی بەشداری ئاهەنگی نەورزدەکەین کە لە ٢١/٣/٢٠٢٢ لە قەندیلی قەڵای بەرخودانەوە ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوە دەچێت، بانگەوازی بۆ گەلەکەمان و تایبەت بۆ هەموو لایەنەکان و سیاسییەکان و ژنان و و گەنجان و گرووپ و ڕێکخراوەکان، ئەوەیە کە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بکەن لە بناری قەندیل.
س-ع