‘مامۆستا شەماڵ قەڵەمێکی ئازادبوو بۆیە تیرۆر کرا’

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند: “بە ئامانجگرتنی مامۆستا شەماڵ لە لایەن دووژمنەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خاوەن قەڵەمێکی ئازاد بووە.”

جومعە کەریم – ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی  کۆمەڵگەی کوردستان لە بارەی کەسایەتی شەهید شەماڵەوە دەدوێت و رایگەیاند: لە دووەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵدا ئێمە دەڵێین ڕێ و ڕێبازت پیرۆز، درێژە بە کار و خەباتت دەدەین. ئەو دەستانەی بوونە هۆکاری شەهید کردنی هاوڕێکانمان دەیبڕینەوە.

وتی، مامۆستا شەماڵ تەنها هەڤاڵێک نەبوو بەڵکو مێژوونوس و جوگرافیناسێکی لێهاتوو بووە. ڕۆشنبیرێکی خاوەن قەڵەم بوو، کە هەر شتێکی بنوسیایە بە قەڵەمەکەی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بووە. مامۆستا شەماڵ گەڕیدەی حەقیقەت بوو، هەمیشە بەدوای ڕاستییەکانەوە بووە بۆ ئەوەی مێژووی کوردستان و ناوچەکە ڕاست بکاتەوە. لە ماوەی ژیانییدا توانی چەندین کتێب بنوسێت دەربارەی مێژووی کفری و گەرمیان، جینۆساید و ئەنفال، لە چاپیشی بدات.”

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ڕووی کاری سیاسییەوە مامۆستا شەماڵ ماوەی ٣٠ ساڵ کاری کردوە، تاکە بیر و فەلسەفەی مامۆستا شەماڵ بیر و فیکری ڕێبەر ئا-پۆ بووە، ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی کاریگەریی دابنێت لەسەر خێزان و هاوڕێکانی.

هێمای بۆ ئەوەکرد، لە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان و تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە کار خەباتی ئەو حزبانەدا قۆناغەکانی ڕێکخستنی بەڕیوە، توانیویەتی ببێتە ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە و دەستەی دامەزرێنەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان. تێڕوانین و بۆچوونەکانی مامۆستا شەماڵ هەموکات و بە گرنگیی و بە بەیاخەوە وەرگیراوە.”

جومعە کەریم باسی لەوەشکرد، کارکردن لەگەڵ مامۆستا شەماڵدا زۆر ئاسودەیی و ئارامیی هەبووە، چونکە کەسێکی لێهاتوو و بە توانابووە و وتی: “لە ناو خەڵک و شاری کفرییدا مامۆستا شەماڵ زۆر خۆشەویستبووە، خۆشەویستییەکی زۆری هەبووە لە ناو پێکهاتە جیاوازەکانی شارۆچکەی کفریدا. بۆیە بە ئامانجگرتنی مامۆستا شەماڵ لە لایەن دووژمنەوە بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە خاوەن قەڵەمێکی ئازاد بووە، ئەوە بوو لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا شەهید دەکرێت.”

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی، بانگەواز لە گەل و هاوڕێکانی  شەهید شەماڵ کرد کە درێژە پیدەری خەباتەکەی بن، وتی: “دواکارم لە خەڵکی باشووری کوردستان و گەرمیان بەتایبەت، ئەو ڕێ و ڕێبازەی مامۆستا شەماڵ بگرن کە تێکۆشانی تێدادەکرد چونکە ئەوە تاکە ڕی و ڕێبازی حەقیقەتە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئازادبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم ڕۆژانەی دواییدا ئەوەمان بینی دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی ئازاد لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کرانە ئامانج و شەهیدبوون ئەو کردەیە شەرمەزار دەکەین، ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت دەوڵەتی تورک دەست لە کەس ناپارێزێت، ڕۆژنامەنووس یا سیاسیی بێت جیاوازی ناکات ئەوەشمان بینوە خەڵکی مەدەنی بە ئامانج گرتووە. بۆیە ئەوانەی ئەو دەیکات جێگەی قبوڵ نییە پێویستە گەل و حکومەتی ئێراق بە دەنگ بێن لە بەرانبەر ئەو کردە تیرۆریستییانەی دەوڵەتی تورک.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …