پەردە لەسەر وێنەی شەهید کەمال لادرا

لە شارۆچەکەی پێنجوێن، بە ئامادە بوونی بنەماڵەی شەهید کەمال، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و بەنەماڵەی شەهیدان و هاونیشتمانییان، پەردە لەسەر وێنەی شەهید کەمال لادرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە شارۆچکەی پێنجوێن-ی سەر بەپارێزگای سلێمانیی، لە ساڵیادی شەهید کردنیدا لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر وێنەی شەهید کەمال لادرا، لە مەراسیمەکەدا تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەر، ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و دایکان و  بنەماڵەی شەهیدان و وڵاتپارێزان و هاوڕێ و هاوشارییەکانی شەهید کەمال سادق قادر (کەمالە خڕە) ئامادەی مەراسیمەکە بوون و تاجە گوڵینەی رێز و وەفاش بۆ وێنەی شەهید دانرا.

 

قەندیل كەمال  كوڕی شەهید کەمال، وتی: ئەمڕۆ هەشتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەهید كەمال دەکەینەوە، كە بەدەستێكی ڕەش لەشارۆچكەی پێنجوێن شەهید كرا، ئەمساڵیش ویستمان جیاواز لەساڵانی ڕابردوو یادێكی شكۆمەندانە بێت بۆ باوكم.

وتیشی: ئەمساڵ ئەم مۆنۆمێنەتەمان لەسەر شەقامی گشتیی پێنجوێن – باشماخ بۆ دروستكردوە، پەردەمان لەسەر وێنەكەی لادا، بەڵێنی ئەوە دەدەین تاوەكو لەژیان مابین درێژە پێدەری خەباتی باوكمان دەبین.

 

تارا حسێن هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان وتەیەكی پێشکەشی ئامادەبووان کردو رایگەیاند: ئەم شارەش بكەین بەناوی شەهید كەمالەوە ناتوانین وەڵامی ئازایەتیی و قارەمانێتیی هەڤاڵ كەمال بدەینەوە، شەهید كەمال بەهەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی نوێنەرایەتیی خەڵكی پێنجوێن و باشوری كوردستانی دەكرد، هەڵگری زهنییەتێك بوو دوژمنان لێی تۆقیبوون.

ئەوەشێ خستەڕوو: ئەو مەبدەئەی ئەو لەپێناویدا پێشمەرگە و گەریلا بوو پاشەكشەی لێنەدەكرد، نمونەی هەڵوێستەكانی ئەو دەتوانێت گەلی كورد لەقڕكردن و شەهیدكردن و جینۆساید بپارێزێت، بۆیە پاشەكشەی نەدەكرد، هەڤاڵ كەمال ئەركی ئەخلاقیی و مرۆڤایەتیی خۆی بەجێگەیاند.

جەختیشیکردەوە، شەهادەتێكی وەك هەڤاڵ كەمال جێگەی ئیرەیی پێبردنە كەبەزیندوێتیی لەناو دڵی گەل و ڕۆحی مێژووی خۆتدا دەمێنیتەوە، هەربۆیە ئێمەش بەهەموو جۆرێك نەفرەت لەخیانەت دەكەین؛ هەروەها وەفاداریی ئێمە درێژە پێدانە بەخەباتی هەڤاڵ كەمال و بنەماڵەكەی.

هەروەها ئامادەبووان لە دوای پەردەلادان لەسەر وێنەی شەهید و مەراسیمەکە، سەردانی گڵکۆی چەندین شەهیدی رێگەی ئازادیی گەلی کوردیان کرد.

کەمال سادق قادر ناسراوە بە كەمالە خڕەی پێنجوێن، ساڵی ١٩٦٧ لە شارۆچکەی پێنجوێن لەدایک بووە، ساڵی ١٩٨٣ دەبێتە پێشمەرگە. شەهید کەمال کاری وڵاتپارێزیی و تێکۆشانی بۆ بە دیهێنانی فیکری رێبەر ئۆ-جا-لان دەکرد و هاوغەم و پشتیوانی پرسی سیاسیی گەلەکەی بوو لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، شەهید کەمال، لە دوای ئەوەی هەڕەشەی لێدەکرێت، لە ١٣ـی نیسانی ٢٠١٦، لە شارۆچکەی پێنجوێن ڕفێندرا، پاشان ڕۆژی دواتر تەرمەکەی لە نزیک پردی (گۆخڵان)ـی سەر بە ناحیەی گەرمک-ی پێنجوێن دۆزرایەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …