لە عەفرین چوار کەس فڕێندران

چەتەکانی پۆلیسی سەربازیی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لەناوچەی جندرێسی عەفرینی داگیرکراو، چوار کەسیان فڕاند کە یەکێکیان ژنێکی گەنجە.

سەرچاوە خۆجێیەکانی عەفرین بە ئاژانسی هەواڵی هاواریان راگەیاندوە، چەکدارانی پۆلیسی سەربازیی چوار هاووڵاتییان لە گوندی کەفەردەلای خوارو لە ناوچەی جێندرێسی سەربە عەفرین، فڕاندوە؛ لە نێو فڕێندراوەکاندا ژنێکی گەنجیش هەیە.

ناوی ئەو کەسانەی فڕێندراون بریتین لە: ئەلیف حاج رەسوڵ، نەوال حاج حەنان (٢٥ ساڵ)، مەحمود عەبدولرەحمان داواد (٤١ساڵ)، عەبدوڵا حاج حەنان (٤٥ ساڵ).

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانە بەرەو شوێنێکی نادیار فڕێندراون، بۆ ئازادکردنیان داوای فیدەیان لە خێزانەکانیان کراوە.

هەروەها چێکی بکە

هۆشداریی لە روودانی کارەساتی مرۆیی دەدرێت

بەهۆی گەمارۆی قورسی سەر ناوچەی شەهبا، کە ماوەی ٦ ساڵە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە بەبەردەوامیی دەسەپێندرێت، …